یه‌ك شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2023

یەكێتی روونكردنەوەی لەسەر لێدوانەكەی حیزبی دیموكرات بڵاو كردەوە

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگەیێندراوێك لەسەر رووداوەكەی چەند رۆژی رابردووی شاری كۆیە بڵاودەكاتەوە و پێكهێنانی لیژنەیەك لەلایەن ئاسایشی گشتییە بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە رادەگەیێنێت.

حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگەیاند، كە سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 3ی مارسی 2015 ، “بە دوور لە هەرچەشنە پرەنسیپێكی یاسایی ‌و مەدەنی ‌و بە بیانووی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە، هێزێكی هاوبەشی ئاسایش ‌و پۆلیسی كۆیە هێرشدەكەنە سەر كەمپی ئازادی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە ‌و بێڕێزییەكی زۆر بە ژن‌ و منداڵ ‌و كادر‌و پێشمەرگەكانی حیزب دەكەن”.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت:” لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگا لە كەمپێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا، كاردانەوەیەكی راگەیاندنی چاوەڕەوان نەكراومان گوێ لێبوو، دەمانەوێت بۆ رایگشتی رایبگەیێنین لە رۆژی بیستنی رووداوەكەدا دەستبەجێ بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانیمان ئاگاداركردووەتەوە كە ئەگەر ئاسایش و پۆلیس لە كاتی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگادا هەر پێشێلكارییەكیان لە كا‌مپەكەدا كردبێت، دەبێت سزابدرێن”.

بەپێی روونكردنەوەكە لە لایەن ئاسایشی گشتییەوە لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكهێنراوە، جەختیشكراوەتەوە كە “بێگومان بەپێی یاساو ئەركی خانەخوێیی و رێز و میوانداریشیان لە سەرمانە، بەڵام لە كاتێكدا كێشەیەكی لەمجۆرە روودەدات، كەناڵی تایبەتی سیاسی چارەسەركردن هەیە، نەك رێگاكانی دیكەی راگەیاندن”.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.