عەرەبستان داوای یەكگرتوویی وڵاتانی ناوچە بەرامبەر داعش‌و ئێران دەكات

عەرەبستانی سعوودی داوای لە وڵاتانی سوننە مەزهەبی ناوچەكە كردووە كە بە وەلانانی كێشەكانیان، لە بەرامبەر مەترسییەكی هاوبەشدا كە بەهۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و گرووپی داعشەوە تووشیان بووە، یەكگرتوو بن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ڕۆیتێرز، مەلیك سولەیمان، پاشای عەرەبستان لە ڕەوتی دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی ولاتە عەرەبییەكانی كەنداو، هەروەها وڵاتانی میسرو توركیە خوازیاری وەلانانی كێشەی وڵاتانی عەڕەبی‌و سوننە سەبارەت بە ناكۆكی نێوانیان لەسەر گرووپی ئیخوانولموسلیمین بووە.

عەرەبستان لە سەردەمی پاشایەتی مەلیك عەبدوڵڵادا، لەگەڵ ئیمارەت‌و بەحرەین لەم وڵاتە عەرەبییانە بوون كە پشتگیرییان لە وەلانرانی مۆرسی لە لایەن ئەرتەشی میسر‌و سەرۆكایەتیی عەبدولفەتاح سیسی، فەرماندەی سێكۆلاری ئەرتەشی میسر، لە جێی محەممەد مۆرسی دەكرد.

ئەو وڵاتانە تەنانەت باڵوێزەكانی خۆیان لە قەتەر سەبارەت بە پشتیوانیی ئەو وڵاتە لە گرووپی ئیخوان كیشایەوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز پاشای نوێی عەرەبستان لەچاو پاشای پێشوو شێوازی جۆراوجۆرتری بەكار هێناوە.

ئەو هەواڵنێرییە لەزمان دیپڵۆماتێكی عەرەب نووسیویەتی كە مەلیك سولەیمان هەوڵ دەدا تا وڵاتی سوننە یەكدەنگ و یەك هەڵوێست بكا.

لەم ڕاپۆرتدا ئێران وەك “گەورەترین نیگەرانیی” عەڕەبستانی سعوودی ناوی هاتووەو بە دەسەڵات گەیشتنی حووسییە شیعەكان لە یەمەن‌و وەلانرانی دەوڵەتی قانوونیی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەم گرووپەو، بەشداری‌و دەستێوەردانی نیزامیی ئێران لە عێڕاق وەك بە نیگەرانیی جیددیی عەڕەبستان دادەنرێ.

سعوود ئەلفەیسەل، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وێڕای ئاماژە بە ئەستاندنەوەی شاری تكریت لە عێراق، كە وەك یەكێك لە نزیكترین پایەگاكانی داعش بۆ بەغدا دەژمێردرێ، وتی: تكریت نموونەیەكی باشی ئەم شتانەیە كە ئێمە نیگەران دەكەن، بەم پێیە بۆمان دەردەكەوێ كە ئێران خەریكی دەستبەسەرداگرتنی عێراقە.

بەم جۆرە كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ئامادە بوونی فەرماندەكان و هێزە نیزامییەكانی ئێران لە عێراق وەك هۆكارە سەرەكییەكانی ئەم نیگەرانییەی عەرەبستان ڕاگەیەندراون.

شایانی باسە، پەرەسەندنی فشارەكان لەسەر ئێران پاش ئەگەری ڕێككەوتنی كۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ ئەو وڵاتە لە بارەی بەرنامەی ناوكیدا، یەكێكی دیكە لەو بابەتانەیە كە نیگەرانیی عەرەبستانی زیاتر كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.