2 چالاكی كرێكاریی كورد لە زیندانی ئازاد كران

2 چالاكی كرێكاریی كورد یەكێكیان پاش تەواو بوونی ماوەی حوكمەكەی و ئەویتر بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئازاد كران.

بە پێی هەواڵی گەیشتو وبە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی سێشەممە 12ی مانگی رەشممە “ئەفشین نەدیمی” ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە مەبەستی پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان، پاش تەواو بوونی یەك ساڵ حوكمی بەسەردا سەپێنراو، لە زیندانی شاری سنە ئازاد كرا.

هەروەها “زانیار دەباغیان” یەكێكی دیكە لە ئەندامانی ئەو كومیتە، كە رۆژی 12ی مانگی رێبەندانی ئەمساڵ لە شاری سنە دەستگیر كرابوو، پاش یەك مانگ راگیران لە گرتووخانە بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتیی ئازاد كرا.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو، “مێهرداد ئەمین وەزیری” چالاكی كرێكاریی بە 4 ساڵ و 91 رۆژ زیندانی تەعزیری حوكم درا.

مێهرداد چالاكی كرێكاریی خەڵكی شاری سنە، كە رێكەوتی دووشەممە 8ی مانگی بەفرانباری ساڵی 1393ی هەتاویی و كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی، لە شوێنی كارەكەی لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرابوو، پاش 10 رۆژ مانەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، پێنجشەممە 18ی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ و كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بە دانانی بارمتەی 50 میلیۆن تمەنی، بە شێوەی كاتیی ئازاد كرا.

جێگای باسە، پاش خۆپیشاندانەكانی خەڵكی كوردستان بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی كۆبانێ، بەتایبەت لە شاری سنە چالاكانی مەدەنی و پیشەیی و لەسەرەوەی هەموویانەوە چالاكانی كرێكاریی ئەو شارە بە ئاستێكی زۆر لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە كەوتنە ژێر گوشار و دەستگیر كردنی سەرەڕۆیانە و لە ئاكامیشدا لێدان و سووكایەتی و بڕینەوەی حوكمی نابەجێ زیندان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.