سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هێزێكی زۆری ئێران لە باشووری كوردستانەوە رەوانەی عێراق كران

هێزێكی زۆری ئێران لە سنووری “پەروێزخان”ەوە بەرەو خورماتوو تكریت بۆ بەشداریكردن لە هێرشی سپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ دەرهێنانی ئەو شارە لە دەستی داعش، وەڕێكەوتن.

رۆژی پێنجشەممە 14ی مانگی رەشەممە سپای ئێران بۆ یارمەتیدانی هێزەكانی عێراق هێزێكی تر لە سنووری پەروێزخانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی باشووری كوردستان و لەوێوە بڕیدەكرێن بۆ شاری خورماتوو، لەوێشەوە بۆ ناوچەكانی تكریت بۆ بەشداریكردن لەهێرشی هیزەكانی عێراق دژی داعش.

بەرێوەبەری ئاسایشی قەزای خورماتوو  “موقەدەم فاروق محەمەد” بە رادیۆی دەنگی راگەیاندووە كە”ئەو هێزە ئێرانیەی بۆ شەڕی داعش رۆیشتوونەتە خورماتوو لە سنووری نێو دەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتوونەتە باشوروی كوردستان”.

ئەو بەرپرسە ئەمنییە دەڵێت” هێزێكی زۆری ئێرانی لە پارێزگای سەلاحەدینن كە بۆ شەری داعش هاتوونەتە ناوچەكە، چەكی قورسیان لەگەڵ خۆیان هێناوە و بەفرۆكەی بێ فرۆكەوانیش چاودێری دۆخەكە دەكەن.”

جێگای باسە، تا ئێستا رێژەیەكی زۆر لە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە عێراق و سوریە و لە شەڕ دژی داعش و نەیارانی بەشار ئەسەد كوژراون و هەروەها چەندین بار حزبە كوردیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی، سەبارەت بە ئامادەبوونی ئێران لە خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان هۆشدارییان داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.