زیاتر لە 3% لە زیندانیەكانی ئێران ژنان پێكی دەهێنن

بە پێی ئامارەكانی خودی كۆماری ئیسلامی، ئێستاكە 3.1% لە زیندانەكانی ئێران ژنان پێكی دەهێنن.

بە پێی دوایین ئامارەكانی ناوەندیی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی زیندانیەكان و بە پێی ئامارەكانی خودی كۆماری ئیسلامیش، ئێستاكە 225 هەزار و 624 كەس لە ئێراندا لە نێو زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدان و لەو رێژەیەش 3.1%كەسیان، ژنان پێكی دەهێنن.

بە پێی هەمان سەرچاوە، لە هەر 100 هەزار كەسی ئێرانی 290 كەسیان لە زیندانەكاندان و 25% لەو كەسانەش بە شێوەی كاتی و لە گرتووخانەكاندا راگیراون.

ئێستاكە نزیكەی هەزار زیندانیی سیاسی لە ئێراندا بوونی هەیە، كە 100 كەسیان ژنان پێكی دەهێنن.

شایانی باسە، ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی وەكوو گەورەترین زیندانی رۆژنامەوانان و چالاكانی سیاسی و مەدەنی لە جیهاندا ئەژمار دەكرێت و هەر بەو پێیەش، چالاكانی سیاسی و مەدەنی لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە ئێران گەورەترین زیندانی ژنانە و ژنان و كچانی ئێرانی لەسەرەتاییترین مافەكانی خۆیان كە یەكێكیان شێوازی جل پۆشینە، بێبەرین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.