دوو شه‌ممه‌ 29 نیسان 2024

هەواڵ

شەمخانی: ئێران پێشی بە رووخانی بەغدا، دەمشق هەولێر گرت

بەرپرسی شوورای باڵای ئەمنیەتی میللی ئێران وتی: وڵاتەكەی رێگربووە لە كەوتنی بەغدا، دەمشق و هەولێر بەدەستی چەكدارانی رێكخراوی داعش، دەشڵێت “ئێستا ئێران لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست و گەرووی بابەلمەندەب دەسەڵاتی هەیە”.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران دەیان پایەگای نیزامی لە سنوورەكانی كوردستان دروست كردووە

سپای پاسداران و هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنورەكانی ماكۆ، خۆی، سەڵماس و ورمێ دەیان پایەگای نیزامیی نوێی دروست كردووە. دانیشتووانی ناوچەكە هۆكاری ئەو كردەوەیەی حكومەت، میلیتاریزە كردنی ناوچە سنوورییەكان و كونتڕۆڵی زیاتری خەڵكی ناو لێدەبەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە ماوەی 10 ساڵدا ١٤ هەزار هێكتار لە دارستانەكانی ئێران كەمی كردووە

سەرۆكی رێكخراوی دارستان و لێڕەوارەكانی ئێران رایگەیاند، كە پانتایی دارستانەكانی ئێران لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو وەك خۆی نەماوتەوە و لەو ماوەیەدا ١٤ هەزار هێكتار لە دارستانەكانی ئەو وڵاتە بە تەواوەتی لە ناو چوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

4 چالاكی مەدەنی دادگایی كران

ئارش سادقی، ئۆمید عەلی شناس، ئاسۆ رۆستەمی و ئاتێنا دائێمی لە دادگای ئینقلاب بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی، كۆبوونەوەی ناڕەزایی و بێ ڕێزیی بە خامنەیی، دادگایی كران.

زۆرتر بخوێنەوە »