چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لێبوردنی نێودەوڵەتی: كۆماری ئیسلامی ژنان دەكاتە ئامێری منداڵ دروست كردن

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی  كۆماری ئیسلامی بە “پێشێلكاریی مافی مرۆڤ” و ” پەرەپێدانی فەرهەنگی مەترسیدار لە كۆمەڵگادا” مەحكووم كراوە.

جێگری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریقا، لە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رۆژی 20ی مانگی رەشەممە لە وتووێژێكدا لەگەڵ هەواڵنێریی ئاڵمانی رایگەیاندووە: “لە گەڵاڵەیەكی نوێی مەجلیسی ئێران، مافی ژنان پێشێل كراوە، وەك ئوتومبیلێك كە بۆ بەرهەمهێنانی منداڵ دەبێت لێی دەڕوانن و وەك كۆیلەیەك لەگەڵی هەڵسووكەوت دەكردرێت”.

پێشتریش ماڵپەڕی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی بڵاوی كردبووە كە پەسند كردنی گەڵاڵەی “پەرەپێدانی بوونیادی بنەماڵە”، پێشێتی دامەزراندن لە بارودۆخی بەرابەردا لە هەموو بەشە دەوڵەتییەكاندا بەریز بە پیاوانی سەرپەرەستی منداڵ، پیاوانی خێزانداری بێ‌منداڵ، ژنانی سەرپەرستی منداڵ و پاشان ژنانی خێزانداری بێ‌منداڵ دەگرێتەوە.

ئەم گەڵاڵەیە بەدوای قسەكانی عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، و پێداگری ئەو لە سەر زۆر بوونی حەشیمەتی ئێران پەسند كراوە.

جێگری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریقا، لە قسەكانیدا كە لە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی كە ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ٢٠ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بڵاو كراوەتەوە، ئاماژەی بە “یاسای قەدەغە كردنی وازكتۆمی خۆویستانە”كرد.

لەم پەیوەندییەدا، ماوەیەك لەمەوبەر، ٦٥٠ چالاكی مەدەنی لە ئێران نامەیەكیان بۆ نوێنەرانی مەجلیس نارد كە نیسبەت بە گەڵاڵەی “پەرەپێدانی بنەماڵە” بە توندی ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو و داواین لە نوێنەرانی مەجلیس كردبوو ئەم گەڵاڵەیە هەڵوەشێننەوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ئێراندا رایگەیاندووە؛ حكوومەتی ئێران لە بوارەكانی خوێندن، كار، تەندروستی ژنان لە بواری دووگیانی و بەشداریی لە بواری گشتیدا چەندین گەڵاڵەی بەڕێوە بردووە كە مافی ژنانی لە كۆمەڵگادا سنووردار كردووەتەوە.

بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ١٨ مانگی رابردوودا گەڵاڵەیەكیان دارشتووە كە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە رۆڵی ژنان لە كۆمەڵگادا تەنیا بۆ خیزانداری دەگەڕێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.