چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لە ماوەی 10 ساڵدا ١٤ هەزار هێكتار لە دارستانەكانی ئێران كەمی كردووە

سەرۆكی رێكخراوی دارستان و لێڕەوارەكانی ئێران رایگەیاند، كە پانتایی دارستانەكانی ئێران لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو وەك خۆی نەماوتەوە و لەو ماوەیەدا ١٤ هەزار هێكتار لە دارستانەكانی ئەو وڵاتە بە تەواوەتی لە ناو چوون.


جێگری وەزیری “جەهادی كشت و كاڵی”كۆماری ئیسلامی رۆژی یەكشەممە ١٧ی رەشەمە رایگەیاندووە: “ئێران بە هۆی بیابانەكان ساڵانە زیاتر لە هەزار میلیارد تمەن زیانی پێدەگات”.

نابروا لە درێژەدا وتی: “٧ میلیۆن هێكتار شوێنی قەیرانی لە وڵاتدا هەیە بەڵام بوودجەی رێكخراوی دارستانەكان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەو قەیرانە نزیك بە ٣٠ میلیارد ریاڵ لە ساڵێك دایە”.

ئەو كاربەدەستە حكومەتییە هەروەها رایگەیاند:”رێژەی دارستانەكان لە ئێراندا نزیك بە ١٤ میلیۆن هێكتارە كە لە ماوەی ١٠ ساڵدا ١٤ هەزار هێكتار لەو دارستانانە بە تەواوەتی لەناو چوونە”.

بەپێی راپۆرتی دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتیی لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی كە دارستانی وڵاتانی جۆراجۆری هەڵسەنگاندووە رایگەیاندووە: “لە نێوان ١٧٨ وڵاتی جیهاندا ئێران لە بواری پاراستنی دارستانەكان پلەی ١٦مین هەیە و لە ١٠٠ كۆی نمرە ئێران ٨٤ی بەدەست هێناوە”.

بەهۆی وشكبوونی تاڵاوەكان و كەمیی ئاو لە ئێراندا زۆربەی دارستانەكان هەڕەشەی لەناوچونیان لەسەرە، دارستانەكانی ئێران دۆخێكی زۆر مەترسیداریان هەیە بە شێوەیەك كە لە هەر چركەیەكدا ٣٦٠ میتری چوارگۆشە لە دارستان و لێڕەوارەكانی ئێران لە ناو دەچن كە ئەوەش لە ٥ ساڵی دیكە یەك میلیۆن هێكتار لە دارستانەكانی ئێران لەناو دەچن بە واتایەكی دیكە ساڵانە لەسەدا ١،٥ لە دارستانەكانی ئێران لەناو دەچن كە ئەگەر ئەو رەوتە بەم شێوەیە بەردەوام بێت هەتا ٦٠ ساڵی دیكە هیچ دارستانێك لە ئێراندا نامێنێت.

كێشەكانی وەكوو نەبوونی یاسا و نەبوونی هاوئاهەنگی راست ‌و درووست لە زەمینەكان، گۆڕینی بەكارهێنانی زوەی و زار و كەڵك وەرگرتنی هەڵە لە زەمین، درووست كردنی جاددە و رێگەوبان بێ لەبەر چاوگرتنی پاراستنی ژینگە، نەبوونی ئاو، كەڵك وەرگرتن لە دارستانەكان بۆ لەوەڕگە و … بووەتەوە هۆی ئەوەیكە دارستانەكانی ئەو وڵاتە ئەگەری لەناو چوونیان لەسەر بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.