پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

6 میلیۆن نەخۆشی گورچیلە لە ئێران بوونی هەیە

كاربەدەستێكی پزیشكیی ئێران دەڵێ، لەو وڵاتەدا بە لانیكەمەوە 6 میلیۆن كەس نەخۆشیی گورچیلەیان بوونی هەیە.

“دوكتۆر سەید مەنسوور گێتمیری” لە كۆبوونەوەی دوای  سمیناری ڕۆژی جیهانیی گورچیلە وتی: 10%ی حەشیمەتی سەروو 20 ساڵی ئێران لە گڕووپی تەمەنیی جیاوازو لە ئاستی جۆراوجۆردا تووشی نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە هاتوون.

ئەو كاربەدەستە پزیشكییە دەڵێ، لە ئێران 50 هەزار كەس بە دەستی نەخۆشیی گورچیلەوە دەناڵێنن كە بە داخەوە ئاستی نەخۆشییەكەشیان پێشكەوتووە، ئەوەش لە حاڵێك دایە كە ئەم نەخۆشانە بەبێ دەرمانە جێگرەوەكان یانی دیالیزی “سفاقی”، خوێنی‌و پێوەندی گورچیلە ناتوانن درێژە بە ژیانیان بدەن.

قسەكانی ئەو كاربەدەستەی دەوڵەت لە حاڵێك دایە كە بە هۆی گەمارۆكان‌و بەرزبوونی نرخی دۆلار هاوردەكردنی دەزگای پێشكەوتووی دیالیز لەلایەن دەوڵەتەوە كەمتر گرینگی پێدراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ئێران شەكری خوێن گرینگترین هۆكاری تووش بوون بە نەخۆشیی گورچیلەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.