گوشارەكان بۆ لەبەرچاوگرتنی حجاب لە زانكۆی كرماشان بەردەوامە

هەڵسوكەوتی بێ رێزانە و گوشار بۆ سەر خوێندكاران بە بیانووی لەبەرچاو نەگرتنی حجاب بووەتە هۆی هەڵگیرسانی تێكهەڵچوون و ناڕەزایی خوێندكاری زانكۆكانی كرماشان.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، هێزەكانی حراسەت و كاربەدەستانی زانكۆی ئازادی كرماشان، خوێندكاران بە بیانووی لەبەرچاو نەگرتنی حجاب خستووەتە ژێر گوشار و وێڕای بێ ڕێزیی كردن بە كچان و كوڕانی ئەو زانكۆیە، ئیزنیان پێ نادەن بڕۆنە نێو زانكۆەكەوە.

ئەو كردەوەیە بووەتە هۆی ناڕەزایی ژمارەیەك لە خوێندكاران، تا ئەو جێگایە كە چەندین جار تێكهەڵچوون لە نێوان مەئمورانی حراسەت و خوێندكاران دروست بووە.

هەروەها خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری كرماشان، لە پەیامێكدا رایانگەیاندووە، ئەگەر كاربەدەستانی زانكۆ گوشار و هەڵسوكەوتە بێ رێزانەكانیان لەگەڵ خوێندكاران لەسەر مەسەلەی حجاب درێژەی هەبێت، ئەوانیش لە كردەوەیەكی ناڕازییانەدا وەڵامی كاربەدەستانی بە توندترین شێوە دەدەنەوە.

خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری كرماشان لەو پەیامەدا، داوایان لە باقی خوێندكاران كردووە، تا لە ئەگەری درێژە پێدانی ئەو رەوتە، ناڕەزایی خۆیان رابگەینن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.