چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

شەمخانی: ئێران پێشی بە رووخانی بەغدا، دەمشق هەولێر گرت

بەرپرسی شوورای باڵای ئەمنیەتی میللی ئێران وتی: وڵاتەكەی رێگربووە لە كەوتنی بەغدا، دەمشق و هەولێر بەدەستی چەكدارانی رێكخراوی داعش، دەشڵێت “ئێستا ئێران لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست و گەرووی بابەلمەندەب دەسەڵاتی هەیە”.

عەلی شەمخانی، بەرپرسی شوورای باڵای ئەمنیەتی میللی ئێران، لە رێوڕەسمی وەگەڕخستنی ناوشكێنی دەماوەند، لە وتارێكیدا وتی: “پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق دەكەم كە دژی چەكدارانی داعش لە شاری تكریت دەجەنگن”. هەروەها وتیشی: “كۆماری ئیسلامی ئێران توانی رێگری بكات لە كەوتنی بەغدا، دەمشق و هەولێر بەدەستی چەكدارانی داعش، بەردەوامیش دەبێت لە پێشكەشكردنی هاوكاریی بۆ گەلانی عێراق بە سەرجەم پێكهاتەكانییەوە”.

عەلی شەمخانی زیاتر وتی: “بە وەگەڕخستنی ناوشكێنی دەماوەند لە دەریای ناوەڕاست، ئێران سەلماندی سزا ئابوورییە سەپێندراوەكان كاریگەرییان لەسەر پێشخستنی توانا سەربازییەكانی ئێران نەبووە”.

هەروەها دەڵێت: “ئێران ئێستا لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست و گەرووی بابەلمەندەب”.

ئەو لێدوانانەی شەمخانی هاوكاتە لەگەڵ دانپێدانانی وەزیری بەرگری عێراق، خالید عوبەیدی باسی لەوە كردبوو كە ئێران هاوكارییەكی زۆر پێشكەش بە میلیشیا چەكدارەكانی حەشدی شەعبی سەربە حكومەتی عێراق دەكات.

رۆژی رابردوو خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ مارتن دیمبسی سەرۆكی ستادی هاوبەشی ئەرتشی ئەمریكا لە شاری بەغدا وتی: “سپای عێراق پێویستی بە هەر شتێك بێت سوود لە ئێران وەردەگرێت، هەروەها ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش بە هەمانشێوە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.