پێنج شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2023

3 زیندانیی كورد لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران

لە درێژەی شەپۆلی ئێعدامەكان لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، 3 هاوڵاتیی كورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی مانگی رەشەممە 3 كەس بە ناوەكانی “سەلاحەدین شەرافەت” خەڵكی شاری شنۆ، “سەمەد محەمەدی” خەڵكی شاری نەغەدە و كەسێكی دیكەی بە ناوی “عەلی” ناسراو بە عەلی پاسدار بە تاوانی ئەنجامدانی قساس لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.

شایانی باسە، ماوەیەكە شەپۆلێكی بەرین لە ئێعدام لە ئێران دەستی پێ كردووە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا زیاتر لە 80 كەس بە بڕیاری دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.