سێ شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2023

3 پێشمەرگەی رۆژهەڵاتیی لە كەركوك شەهید كران

سێ پێشمەرگە پارتی ئازادیی كوردستان كە حیزبێكی رۆژهەڵاتییە، لە هێرشەكەی ئەمرۆ هێزی پێشمەرگە‌و دژە تیرۆر لە كەركوك شەهید بوون.

لەمبارەیەوە حسەین یەزادنپەنا، جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان بە سایتی باسنیوزی رایگەیاند: لە هێرشەكەی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی مانگی رەشممە، لە ناوچەی “سەخەرە” و “سمائیل ئاوا” 3 شەهیدمان هەبووە، كە خەڵكی شاری سنە و كامیاران و سەقز بوو .

ناوی ئەو 3 پێشمەرگە شەهیدە بریتیە لە “به‌ ناوه‌كانی‌ دیاكۆ (ئارش) ره‌حیمی‌، زانكۆ كامیارانی‌‌و هیرش سه‌قز” راگەیەندراوە.

وتیشی: “هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشوور و ڕۆژئاوای كەركووك لە پێشڕەوی دایە. لە باشووری كەركووك هەردوو گوندی سمائیل ئاوا و سەخەرە لە دەست هێزی پێشمەرگە دایە، لە ڕۆژئاوای كەركووك “دوركارەبا” و “تەلوەرد” گیراوە، و گوندی مەلا عەبدوڵڵا گەمارۆ دراوە و دەوترێ، تا ئێستا 350 چەكداری داعشیش لە هێزشەكەی ئەمڕۆدا كوژراون.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پێشتریش پارتی ئازادیی كوردستان راگەیاندبوو، كە 2 پێشمەرگەی دیكەی سەر بەو حیزبە لە شەرەكانی باشووری كوردستان دژی داعش، شەهید كراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.