پێنج شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2023

100 كەس لە دیلەكانی داعش هەڵاتن و 30 كەسیان كوردن

100 كەس لە بەدیلگیراوانی دەستی گروپی داعش توانیان لە زیندانی ئەو گروپە لەشاری “ئەلباب”ی سوریه هەڵبێن كە 30 كەسیان (شەڕڤان یان پێشمەرگە)ی كوردن.

گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریە ئەمرۆ سێشەممە19ی مانگی رەشەممە رایگەیاند: ئەو دیلانەی هەڵاتوون ژمارەیان 100 كەسە و لەو رێژەیەش 30 شەڕڤان یان پێشمەرگەی كوردی تێدایە‌و ژمارەیەكش ئەندامانی پێشووی داعش‌و چەند دیلی مەدەنی كە لەلایەن داعشەوە لە زیندانی شاری ئەلباب لەسوریە بەندكرابوون لەخۆ دەگرێت.

بەپێی هەواڵەكە چەكدارانی داعش بە راگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی لەوشارە لە رێگەی بڵیندگۆوە داوای لە خەڵكی شارەكە دەكات هەڵاتووەكان دەستگیر بكەن.

ئەلباب دەكەوێتە 30 كیلۆمەتری سنوری توركیه كە چەند رۆژ لەوەپێش ژمارەیەكی دیكە بەندكراو لە زیندانی ئەو شارە هەڵاتن كە زۆربەیان چەكداری بیانی داعش بوون و بەنیازی گەڕانەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان بوون، بەڵام لەلایەن داعشەوە دەستگیر كرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.