دوو شه‌ممه‌ 29 نیسان 2024

هەواڵ

ئاسایشی كۆیە هێرشی كردە سەر بنەماڵەكانی حیزبی دێمۆكرات

بە پێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی بەدەست ماڵپەری پێشمەرگەكان گەیشتووە، دەمەونیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی مانگی رەشەممە زیاتر لە 200 كەس لە هێزەكانی ئاسایشی كۆیە هێرشیان كردۆتە سەر بنەماڵەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و پەلاماری ژنان و منداڵانی نێو بنەكانی حیزبیان داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنان و پیاوان لە شایی و زەماوەندەكانی كرماشان لە یەك جیا دەكرێنەوە

ئیدارەی ئەماكنی گشتیی هێزەی ئینتزامییەكانی شاری كرماشان لە ئاگاداركردنەوەیەك بەو هۆڵانە (تالار) كە شایی و زەماوەندیی تێیدا ئەنجام دەگرێ رایگەیاندووە، ە دەبێ ژنان و پیاوان بە جیاجیا لەو هۆڵانەدا هەڵپەڕێن و نابێ بە شێوەی رەشبەڵەك هەَپەڕێن.

زۆرتر بخوێنەوە »

45 كەس لە ئێران ئێعدام كران و 10 كەسی دیكەش لە ژووری تاكەكەسین

لە سەرەتای مانگی رەشەممەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا، لانیكەم 45 كەس لە ئێرانی ئیسلامی ئێعدام كراون. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 10 كەس لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دران. بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی مانگی رەشەممە 10 زیندانی پیاو لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دران، …

زۆرتر بخوێنەوە »

لە ماوەی یەك مانگی رابردوو زیاتر لە 3 هەزار كەس بوونەتە قوربانیی

نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە بەهۆی تەقینەوەو توندوتیژییەكان لە مانگی ڕابردوودا لانیكەم 1100 كەس كوژراون كە زیاتر لە 600 كەسیان خەڵكی مەدەنی بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

بە سەدان شاری ئێران بەرەوڕووی قەیرانی كەم ئاوی بوونەتەوە

جێگری وەزیری وزەی كۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە، بەپێی ئەو پێشبینیانەی كە كراوە نزیكەی 550 شاری ئێران تووشی قەیرانی كەم ئاوی بوونەتەوە و ئەمەش دگەڕێتەوە بۆ هۆكاری وشكەساڵی و نەبوونی پلانی تۆكمەی حكوومەت.

زۆرتر بخوێنەوە »