پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

چالاكێكی كرێكاریی كوردی خەڵكی شاری سنە، بە زیندان مەحكوم كرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، “مێهرداد ئەمین وەزیری” چالاكی كرێكاریی بە 4 ساڵ و 91 رۆژ زیندانی تەعزیری حوكم درا.

مێهرداد چالاكی كرێكاریی خەڵكی شاری سنە، كە رێكەوتی دووشەممە 8ی مانگی بەفرانباری ساڵی 1393ی هەتاویی و كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی، لە شوێنی كارەكەی لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرابوو، پاش 10 رۆژ مانەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، پێنجشەممە 18ی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ و كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بە دانانی بارمتەی 50 میلیۆن تمەنی، بە شێوەی كاتیی ئازاد كرا.

ناوبراو لە دوایین دادگایی كردنیدا، بە تۆمەتگەلێكی بێ بنەمای دژە حكومەتیی، بە 5 ساڵ و 91 رۆژ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە و بۆ جێبەجێ كردنی حوكمەكەی دەبێ خۆی بە زیندان بناسێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.