دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

لە شاری سەقز 2 كەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە هۆی رووداوی هاتوچۆ 2 هاوڵاتیی خەڵكی شاری سەقز گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێكی پاڕۆڵ لەگەڵ تویتا 2 ئێف لە نزیك ئاوایی “گۆمەیی” 2 هاوڵاتیی خەڵكی شاری سەقز گیانیان لەدەستداوە.

ناو ئەو 2 هاوڵاتییە كە ژن بوون و لەو رووداوە گیانیان لەدەستداوە “فاتمە قەیسەری و ئافتاو قەیسەریان” راگەیەندراوە و هۆكاری رووداوەكەش خێرایی لە راِدەبەدەری ئۆتۆمبیلەكان و خراپ بوونی دۆخی جادە راگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ 14 هەزار و 549 كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و  كارناسان دەڵێن سێ هۆكاری‌ مرۆیی، بارودۆخی‌ خراپی جادەكان‌و ناستانداردبوونی ماشێنەكان هۆكارە سەرەكییەكانی ڕووداوی‌ هاتوچۆ لە ئێرانن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.