پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

حیزبی دێمۆكرات هێرشی ئاسایش بۆ سەر ئەندامەكانی مەحكوم كرد

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، لە بەیاننامەیەكدا هێرشی هێزەكانی ئاسایشی شاری كۆیەی بۆ سەر بنەماڵەكانی حیزبەكەی مەحكووم كرد.

حیزبی دێمۆكرات لەو روونكردنەوەیەدا داوای لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و یەكیەتیی نیشمانی كوردستان كردووە هەنگاوی جیددی بۆ كۆتایی هێنان بەم جۆرە هەڵسووكەوتانە هەڵبگرن.

بڕیارە حیزبی دێمۆكرات كاتژمێر ٤ی پاشنێوەڕۆ لە بنكەی سكرتارییەتی ئەو حیزبە لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەو هێرشە روونكردنەوە بدات.

بەپێی زانیارییەكان لەوبارەوە، زیاتر لە ١٥٠ كەس لە هێزی ئاسایش و دژە تیرۆری سەربە یەكیەتی نیشتمانی كوردستان هێرشیان كردۆتە سەر كەمپی ئەو حیزبە لە شاری كۆیە و ئەندامانی ئەو حیزبەیان داوەتە بەر لیدان و سووكایەتی پێكردن.

حیزبی دێمۆكرات لەو روونكردنەوەیەدا كە بڵاوی كردۆتەوە، باسی لەوە كردووە، “ئەوە یەكەمجار نییە هێزەكانی ئاسایشی شاری كۆیە هێرشیان دەكرێتە سەر، بەڵام بەرپرسانی حیزبی دێمۆكرات بۆ ئەوەی گرژی‌و ئاڵۆزی روو نەدا هەوڵی هێوركردنەوەی بارودۆخەكەیان داوە”.

روونكردنەوەی سكرتاریای حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران:
سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە ١٢/١٢/١٣٩٣ی هەتاوی بەرامبەر بە ٣/٣/٢٠١٥ی زایینی بە دوور لە هەرچەشنە پرنسیپێكی یاسایی‌و مەدەنی ‌و بە بیانووی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە هێزێكی هاوبەشی ئاسایش‌و پۆلیسی كۆیە هێرش دەكەنە سەر كەمپی ئازادی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە‌و بێ ریزێكی زۆر بە ژن‌و منداڵ‌و كادر‌و پێشمەرگەكانی حیزب دەكەن.

ئەمە یەكەمجار نییە كە هەڵسووكەوت‌و هێرشی لەم چەشنە لە لایەن هێزەكانی پۆلیس‌و ئاسایشی شاری كۆیە بە نیسبەت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئەنجام دەدرێ‌‌و هەرجارە بەرپرسانی حیزبی دێمۆكرات بۆ ئەوەی گرژی‌و ئاڵۆزی روو نەدا هەوڵی هێوركردنەوەی بارودۆخەكەیان داوە، بەڵام ئەمجارەیان هێزەكانی ئاسایش‌و پۆلیس لێدان‌و بێحورمەتییەكی زۆریان بە ژنان‌و منداڵان‌و هەروەها كادر‌و پێشمەرگە كە لە شوێنەكە بوون كردووە.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئەم هەڵسووكەوتەی هێزەكانی كۆیە بە تەواوی مەحكووم دەكات‌و داوا دەكات كە ناوەندەی بڕیاربەدەستەكانی حكوومەتی هەرێم‌و هەروەها بەرپرسانی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان كە لە شاری كۆیە دەوری سەرەكی لە بەڕێوەبردنی ئیدارەی شارەكە دەگێرن هەنگاوی جیددی بۆ كۆتایی هێنان بەم جۆرە هەڵسووكەوتانە بێنن. هەر لەوكاتەدا داوا لە بیرورای گشتی‌و بەتایبەت خەڵكی بەشەرەفی كۆیە دەكەین بەرامبەر بەم بێحوورمەتییانە بێ‌تەفاوت نەبن. بۆ ئەوەی هێزەكانی ئاسایش‌و پۆلیس كە دەبی پارێزەری حورمەت‌و كەرامەتی خەڵك بن خۆیان خۆلقێنەری رووداوی لەم چەشنە نەبن.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتاریەتی
١٣/١٢/١٣٩٣ی هەتاوی
٤/٣/٢٠١٥ی زایینی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.