چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بە سەدان شاری ئێران بەرەوڕووی قەیرانی كەم ئاوی بوونەتەوە

جێگری وەزیری وزەی كۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە، بەپێی ئەو پێشبینیانەی كە كراوە نزیكەی 550 شاری ئێران تووشی قەیرانی كەم ئاوی بوونەتەوە و ئەمەش دگەڕێتەوە بۆ هۆكاری وشكەساڵی و نەبوونی پلانی تۆكمەی حكوومەت.

“حەمیدڕەزا جانباز” بە هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنای راگەیاندووە، 547 شاری ئێران تووشی قەیرانی كەم ئاوی بوونە و بەتایبەت 3 شاری “بەندەرعەباس، سنە و كرمان” لەبواری ئاوی خواردنەوەوە لە دۆخێكی زۆر خراپ دان و زیاتر لە 40%ی ئاوی تارانیش پیسە.

جانباز ئاماژەی بەوەش كردووە، كەمبوونەوەی 19%ی رێژەی باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان هۆكاری قەیرانی كەم ئاوییە و 500 ملیۆن دۆلار لە سندووقی گەشی میللی بۆ وەگەڕخستنی كۆمەڵگای گەیاندنی ئاو بۆ گوندەكان تەرخان كراوە، بەڵام بێ‌ پلانی و نەبوونی پسپۆڕ رێگرە لەبەردەم جێبەجێ كردنی ئەو گەڵاڵەیەدا.

بە وتەی پارێزگاری شاری كرمان، ئەو پارێزگایە لانیكەم 11%ی لێڕەوار و 10%ی شینایی ئێرانی پێكهێناوە، بەڵام مەترسیی لەناوچوونی لێڕەوار و دارستانەكان روویان لە زیادبوون كردووە و وتیشی: 700 هەزار هێكتار لە لێڕەوارەكان بەهۆی نەبوونی ئاو و وشكەساڵی مەترسیی لەناوچوونیا لەسەرە.

بەپێی توێژینەوەی زانا و پسپۆڕە سروشتی و ژینگەپارێزەكان ماوەی چەند ساڵێكە شەپۆلێكی بەرینی وشكە ساڵی رووی لە ئێران كردووە و لە چەند ساڵی دااتوودا ئەم مەترسییانە دەبنە قەیرانێكی قووڵی كەم ئاوی.

ئەم مەترسی و قەیرانی كەم ئاوییە و ژینگەی ئێران لە كاتێك دایە كە لە بوودجەی ساڵی داهاتووی ئێراندا بووژاەوەی سروشتی و ژینگەیی لابراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.