سێ شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2018
ماڵەوە / جیهان / بە دەیان میلیۆن كچ لە خوێندن بێ بەرین

بە دەیان میلیۆن كچ لە خوێندن بێ بەرین

زیاتر لە 62 ملیۆن كچ لەجیهاندا نەخوێندەوارن‌و ناتوانن بخوێنن.

لە میانی‌ پێشكەشكردنی‌ وتارێكدا لە ژێر ناونیشانی‌ لێگەڕێن كچان فێرببن، باراك ئۆباما، سەرۆكی‌ ویلایەتە یەكگرتوەكانی‌ ئەمریكا، ئاماژەی‌ بەوە كرد: پێویستە هەوڵەكان زیاتر بكرێن، بۆئەوەی‌ رێگە بدرێت ملیۆنان كچ كە لەخوێندن بێبەش بوون، بتوانن بچنە قوتابخانەو فێری‌ زانست و پەروەردە ببن.

ئۆباما وتیشی‌، لەئێستادا لە تەواوی‌ جیهان، زیاتر لە 62 ملیۆن كچ لە قوتابخانە بێبەش بوون و ناتوانن بخوێنن، كە نیوەیان لە تەمەنی‌ گەنجەتیدایە.

بەپێی‌ زانیارییە بڵاكراوەكانی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریكا، رێژەی‌ 70% ی‌ ئەو یەك ملیار كەسەی‌ لە خراپترین ئاستی‌ هەژاریدا دەژین، كچان و ژنانن.

بابەتی هاوپۆل

ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی سەقز بە هۆی تۆپخانەی پادگانی ئەرتەشی ئەو شارەوە

هاووڵاتییانی شاری سەقز، لە مانۆڕەکانی پادگانی ئەرتەش لەم شارەدا ناڕازی بوون و ڕخنەی توندیان گرت.