یه‌ك شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2023

لە ماوەی یەك مانگی رابردوو زیاتر لە 3 هەزار كەس بوونەتە قوربانیی

نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە بەهۆی تەقینەوەو توندوتیژییەكان لە مانگی ڕابردوودا لانیكەم 1100 كەس كوژراون كە زیاتر لە 600 كەسیان خەڵكی مەدەنی بوون.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە كە ڕێژەی برینداربووانیش زیاتر لە 2 هەزار كەس بووە.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە زۆربەی توندوتیژییەكان لە شاری بەغدا پێتەختی ئەم وڵاتە بووە كە لەم شارە زیاتر لە 300 كەس خەڵكی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ڕاپۆرتە دەڵێ ئاماری كوژراوەكان كە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق بڵاوی كردۆتەوە، كوژراوەكان لە ناوچەكانی ژێر كونتڕۆڵی تیرۆریستانی داعش ناگرێتەوە.

نیكلای ملانۆف، نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان چالاكیی گرووپە توندڕەوەكان، هێزە دەوڵەتییەكان و شێوە نیزامیانی شیعەی لایەنگری دەوڵەت بە هۆكاری كوژراون و برینداربوونی ئەم خەڵكە دەزانێ.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.