یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2023

6 هاوڵاتیی كورد لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە ئێعدام كران

سەر لەبەبانی ئەمڕۆ 6 هاوڵاتیی عەقیدەتیی كورد لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام كران.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی و كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی مانگی خەزەڵوەر، 6 زیندانی عەقیدەتی كورد بە ناوەكانی “حامد ئەحمەدی، كەمال مەلایی، جەمشید دێهقانی، جەهانگیر دێهقانی، سدیق محەمەدی و سەید هادی حسێنی، كە رۆژی رابردوو لە بەندی 10ی زیندانی رەجایی شاری كەرەجەوە گواسترانەوە بۆ ژووری تاكەكەسی، لە سێدارە دران.

ئەو 6 زیندانیە كوردە، پێش گواستنەوەیان بۆ ژووی تاكەكەسی، مانگرتن لە خواردنیان راگەیاندبوو و 77 كەسی دیكە لە زیندانیانی سونە مەزهەبی بەندی 10ی زیندانی رەجایی شاری كەرەجیش پشتیوانییان لێ كردبوون.

هەموو ئەم هاوڵاتییانە خەڵكی شاری سنە و دەوروبەری بوون و بە تاوانی بیری جیاوازیی ئایینی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی، لەسێدارە دران.

ئێعدامی ئەم كەسانە لە حاڵێكدایە، كە لە ماوەی 2 هەفتەی رابردوو زیاتر لە 50 كەس لە ئێرانی ئیسلامی ئێعدام كراون و 21 كەسی دیكە لە ژووری تاكەكەسی راگیراون و لە بەردەم مەترسی لەسێدارەدانن.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.