دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

فەرماندەیەكی دیكەی ئێران لە شەری سوریە كوژرا

فەرماندەیەكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی “عەلیڕەزا تەوەسۆلی”كە یەكێك لە فەرماندەرانی گوردانی “فاتمیوون” بوو لە سووریە كوژرا.

بە پێی راپۆرتی سرەچاوەكانی هەواڵ، فەرماندەیەكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی “عەلیرەزا تەوەسۆلی” ناسراو بە “ئەبوو حامد” سەر بە لقی دەرەوەی سپای پاسدارانی لە سووریە كوژرا.

تەوەسۆلی لە ئەفغانییەكانی دانیشتووی ئێران بووە كە لە شەڕی نێوخۆیی سووریە بە دەستی هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە كوژراوە.

جیا لە كوژرانی ئەو فەرماندەیەی سپای پاسدارانی ٦ كەسی دیكەی سەر بە هێزەكانی ئێران بە ناوەكانی “رەزا بەخشی”، “مەحموود كەریمی”، “جاوید یووسفی”، “نێعمەتووڵڵا نەجەفی”، “قاسم سادات” و ” حوسێن حوسێنی” لە سووریە كوژراون و قەرارە رۆژی چوارشەممە تەرمی ئەو ٧ كەسانە‌ی سەر بە سپای پاسدران، رادەستی ئێران بكرێنەوە.

گوردانی فاتمیوون لە هەنێردراوانی ئێرانی و ئەفغانی بۆ شەڕ لە سوریە پێكهاتووە.

هێزەكانی سپا و بەسیجی ئێران لە چوارچێوەی گرووپەكانی وەكوو “گوردانی فاتمیوون” یا لە ژێر ناوی وەكوو “بەرگری لە حەرەمی حەزرەتی مەعسوومە” بە مەبەستی بەرگری كردن لە دەوڵەتی بەشار ئەسەد، لە شەڕی سووریە بەشدارن و شان بە شانی هێزەكانی دەوڵەتی سووریە هاووڵاتییان دەكوژن.

شایانی باسە، تا ئێستا بە دەیان چەكداری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریە و عێراق كوژراون و باس لەوەش دەكرێ، كە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتیی ئەفغانی كە مانگانە بڕی هەزار دۆلار پارە لە ئێران وەردەگرن، لە سوریە سەرقاڵی شەڕ دژی نەیارانی بەشار ئەسەدن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.