پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئاسایشی كۆیە هێرشی كردە سەر بنەماڵەكانی حیزبی دێمۆكرات

بە پێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی بەدەست ماڵپەری پێشمەرگەكان گەیشتووە، دەمەونیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی مانگی رەشەممە زیاتر لە 200 كەس لە هێزەكانی ئاسایشی كۆیە هێرشیان كردۆتە سەر بنەماڵەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و پەلاماری ژنان و منداڵانی نێو بنەكانی حیزبیان داوە.
پاش بەدواداچوونی ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست” و بە پێی هەواڵی ماڵپەری پێشمەرگەكان، ئاشكرا بووە كە هێزەكانی ئاسایش بە شێوازێكی زۆر ناشرین و نامرۆڤانە و بەدوور لەهەموو یاسایەك لە دەمەو نیوەڕۆدا بە پێنج ماشێنی پڕ لە ئاسایش هێرش دەكەنە سەر بنەكانی حیزب و هەركەسێك بەر دەستیان كەوتبێ ، بەر قۆنداغە تفەنگیان داوە و تەنانەت دەستیان لە منداڵان و ژنانیش نەپاراستووە .
بە پێی قسەی شایەتانی رووداوەكە لە ئاكامی ئەو هێرشەدا چەندین ژن بریندار بوون كە باری تەندروستی یەكێك لەو ژنانە ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە .

دەوترێ هێزەكانی ئاسایش بەبیانووی كێشەی خۆشەویستی گەنجێك بۆ كچێكی خەڵكی كۆیە كە چەندین جار چۆتە داخوازی، ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە.

هەر بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەست ماڵپەری پێشمەرگەكان گەیشتووە ،دوای هێرشەی ئاسایش بۆ سەر بنەماڵەكانی حیزب ، بەرپرسانی هێزەكە بە مەبەستی داوای لێ بوردن كردن ویستوویانە بچنە لای مستەفا هیجری سكرتێری حیزبەكە، بەڵام رێگەیان پێ نەدراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. تو خوا حیزبێک نەتوانێ ژن و مناڵەکانی خۆی بپارێزێ چۆن ئەتوانێ گەلیک بپارێزێ و ڕزگاریان کات؟
    کاکە بڵێن خەریکی ژیانی خۆمانین بە تایبەت ئەندامانتان لە ئوروپا و ئیتر کاریشتان نەبێت بە مەسەلەی کوردەوە لە ڕۆژهەڵات.
    بە چاو خشاندنێ بە ناو پرۆفیلی ئەندامانتان لە فەیسبوک بۆمان دەردەکەوێ کە چەندە ژیانی خۆتان بۆ خەبات و ڕزگاری گەلی کورد تەرخان کردوە.

    دەسی ئاسایش خۆش بێت هیوادارم هەمووتان دەرکات. تاکو بە خۆتانەوە بێنەوە و چیتر سەر دانەنەوێنن بۆ باشور.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.