30%ی ژنانی ئێران نەخوێندەوارن

جێگری وەزیری پەروەردەو بارهێنانی ئێران دەڵێ 30%ی ژنان لە ئێران نەخوێندەوارن.

جێگری وەزیری پەروەردەو فێركردن و سەرۆكی ڕێكخراوی نێهزەتی سەواد ئامووزی، وێڕای هێنانە بەر باسی ئەوەی كە توانای خوێندنەوە‌و نووسین لە ئێران بە مانای خوێندەوارییەو بێتوو كەسێك ئەم توانایەی نەبێ، وەك نەخوێندەوار لە قەڵەم دەدرێ، لە بابەت بارودۆخی خوێندەواری لە ئێران وتی: ژنان لە ئاواییەكان زۆرترین ڕێژەی نەخوێندەوارانی وڵات پێك دێنن‌و 30%ی ژنانی سەرووی 6 ساڵ لە ئێران نەخوێندەوارن.

ڕاگەیەندنی ئاماری 30%ی ژنانی نەخوێندەوار لە ئێران لە حاڵێكدایە كە زۆربەی ژنان لە تەمەنی 30 بۆ 49 ساڵدا دایكن و خوێندەوار بوونیش دەورێكی گرینگ لە پەروەردە كردنی منداڵ‌و چۆنیەتی ژیاندا دەگێڕێ.

عەلی باقرزادە كە لە دەیەمین كۆبوونەوەی بریكارانی كاروباری ژنان و بنەماڵەدا لەگەڵ ڕاوێژكارانی كاروباری ژنانی دامو دەزگا دەوڵەتییەكان قسەی دەكرد، وتی: 2 لە 3ی سەرجەم نەخوێندەوارانی ئێران لە ژنان پێك هاتوون، دیارە ڕێژەی نەخوێندەواری لە شارو ئاواییەكان نیوە بە نیوەیە.

باقرزادە هەروەها وتی ڕێژەی نەخوێندەواری لەم 15 ساڵەی دواییدا هەر وەك خۆیەتی كە بە قسەی ناوبراو، نەبوونی بەربەست لەسەر ڕێی نەخوێندن، گەڕانەوە بەرەو نەخوێندەواری، گرفتی شێوەی ئامار، بەرز بوونەوەی ڕێژەی كەمی خوێندەوارەكانی كۆمەڵگا و نەبوونی شوێنی ژیان بە هۆكارەكانی نەخوێندەواری دادەنرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.