چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گەوەرترین ئەشكەوتی ئاویی ئاسیا لە كرماشان مەترسیی رووخانی لەسەرە

ئەشكەوتی “قۆڕی قەڵا”، هەڵكەوتوو لە 25 كیلۆمەتریی شاری “روانسەر”ی سەر بە پارێزگای كرماشان، كە بە گەورەترین ئەشكەوتی ئاویی ئاسیا ناسراوە، مەترسیی رووخان و لەناوچوونی لەسەرە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی میهر، بەهۆی پێڕانەگەیشتن و نەپاراستنی لەلایەن ئۆرگانە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی ئێرانەوە، ئەشكەوتی “قۆڕی قەڵا” رووبەڕووی شێداری و رووخان بووەتەوە.

شوێنەواری دێرین و بێ وینەی قۆڕی قەڵا، كە لە تەنیشت گوندێك هەر بەو ناوە هەڵكەوتووە، لە حاڵێكدا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە، كە نازناوی حەوتەمین شوێنەواری میللی لەسەرە و لە لیستەی ئاسەوارە میللیەكانی ئێراندا تۆمار كراوە.

ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا، ساڵی 1357 لەلایەن ئەشكەوتناسێكی فەرانسەوییەوە هەتا قووڵایی 550 مەتری دۆزرایەوە و 1360شی لەلایەن كارناسانی ئێراەوە هەتا قووڵایی 3 كیلۆمەتر كەشف كرا كە خاوەنی چەندین داڵانی سەرسوڕهێنەر و سەرنجڕاكێشە و ئێستە بووەتە ناوچە و شوێنێكی گەشتیاری، بەڵام لەبەر ئەوەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەڵكەوتووە گرنگیی پێنادرێت.

بەپێی توێژینەوەكان هەموو ئەشكەوتەكە 12 كیلۆمترە، بەڵام بەشی هەرە زۆری هەتا ئێستە نەدۆزراوەتەوە. پلەی هەوا لە نێوان 7 هەتا 11 پلەی سانتی گراد دایە.

جۆرێك لە شەمشەمەكوێرە بەناوی “شەمشەمەكوێرەی گوێچكە مشكی” لەو قۆڕی قەڵادا دەژی كە جوانییەكی دیكەی پێ‌ بەخشیوە.

بەپێی توێژینەوەی ئاسەوارناسان، ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا نزیكەی 50 هەزار ساڵ لەمەوبەر، پیاوانی راوچی لە سەرەدەمی بەردیندا تێیدا ژیاون و لە ساڵانی رابردووشدا چەندین ئاسەواری سەردەمی ساسانییەكانی تێدا دۆزراوەتەوە.

دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەشكەوتەكە بەهۆی نەپاراستن و كەمتەرخەمیی لایەنی پەیوەندیدار و سەردانی نابەجێ‌، بەهۆی چوونە ژوورەوەی كەشوهوای گەرمی دەرەوە تووشی شێداری بووە و بەكارهێنانی چرا و رووناكیی زۆر لایەنی سروشتیی خۆی لەدەست داوە و شێی هەڵێناوە و خەریكە دەڕووخێ‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.