چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی سونە مەزهەبەكان لە شاری تاران

هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی سەلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی مانگی بەفرانبار درگای چوونە ژوورەوە بۆ نێو شوێنی نوێژكردنی سونە مەزهەبەكانی شاری تاران ناوسراو بە (نمازخانە پونەك)یان داخستووە، كە بڕیار بوو بە وتاردانی “مەولانا عەبدولڕەحمان ئیسماعیل زهی” بەڕێوە بچێت و بەو چەشنە پێشیان بە بەڕێوەچوونی نوێژكردنی سنەكانی ئەو شارە گرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لەو پەیوەندەدا دوكتۆر جەلال جەلالی زادە نوێنەری پێشووی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی و دانیشتووی شاری تاران، بە “چالاكانی بەلوچ”ی راگەیاندووە: كە خۆم كاتێ بە مەبەستی نوێژكرن سەردانی نوێژخانەی پونەكم كردووە، ئاگادار كراومەتەوە كە درگای چوونەژوورەوەی ئەو شوێنی نوێژ كردنە داخراوە و كاتێ تەلەفۆنم بۆ یەكێك لە خادەمەكانی مزگەوت كردووە، پێی وتوویەتی: لە شوێی رابردوو تا ئێستا هێزە ئەمنیەتیەكان بەردەوام پەیوەندیمان پێوە دەكەن و دەڵێن بۆتان نیە رۆژی هەینی ئەم هەفتەیە نوێژ بكەن.

نوێنەری پێشووی شاری سنەش لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، هەروەها لەو بارەوە دەڵێ: هێزە ئەمنیەتیەكان هۆكاری پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی نوێژی جەماعەتی ئەم هەفتەیان، بڵاو كردنەوەی ئێس ئێم ئێس لە نێوان هاوڵاتیان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی سونە مەزهەبەكان لە ژێر ناوی “ستادی بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی سونە مەزهەبەكانی تاران” لەقەڵەم داوە و هێزە ئەمنیەتیەكانیش ئەم گردبوونەوەیە بە هەستیار هەڵدەسەنگێنن.

دوكتۆر جەلالی زادە لەو پەیوەندەدا دەشڵێ: ئەم بابەتە ناتوانێ وەكوو بیانوویەك پێش بە بەڕێوە چوونی نوێژی هەینی بگرێت و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە كۆنفرانسی یەكگرتوویی ئیسلامی درێژەی هەیە و یەكگرتوویی دەبێ بە كردەوە بێت و نە تەنیا لە چوارچێوەی قسە و دروشمدا خۆی ببینێتەوە.

جێگای باسە: “مەولانا عەبدولڕەحمان ئیسماعیل زهی” كە ئێستاكە بە مەبەستی بەشداریی لە بیست و هەشتەمین خولی كۆنفرانی یەكگرتوویی ئیسلامی لە شاری تاران ئامادە بووە، بە مەبەستی وتاردان بانگهێشتی كۆبوونەوەی نوێژخوێنە سونەكان لە “پونەك” كرابوو و لە رۆژی پێنجشەممە 18ی مانگی بەفرانبارەوە پەیام و ئێس ئێم ئێسی بانگهێشت كردنی سونە مەزهەبەكان لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا بڵاو دەكرایەوە و بەشداریی ناوبراو ببووە هۆی كۆبوونەوەی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتییانی سونە مەزهەبی شاری تاران بە مەبەستی بەشداریی لە نوێژیی جەماعەتی رۆژی هەیەینی، كە لە ئاكامدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە پێشی پێ گیرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.