ناجێگیر بوونی دۆخی زیندانی سیاسی كورد “محەمەد حسێن رەزایی”

ئەم 2 وێنەیە تایبەتە بە “محەمەد حسێن رەزایی” و شەوی رابردوو گەیشتووەتە دەستی “زاگرۆس پۆست” و باس لەوە دەكرێ، كە ئێستاكە ناوبراو لە دۆخێكی جەستەیی ناجێگیردایە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، محەمەد حسێن رەزایی زیندانی سیاسی كورد لە مانگی جۆزەردانی ساڵی 90ی هەتاوی هاوڕێ لە گەڵ فەردین فەرەجی( فەخرەدین) چەنگیز قەدەمخەیری و ئەیووب ئەسەدی بە تۆمەتی محاربە و تێكەڵچوون لە گەڵ هێزەكانی سپای پاسداران لە یەكێك لە ئاواییەكانی شاری سنە دەستگیر كران و ئێستا محەمەد حسێن لە دۆخێكی ناجێگیریی جەستەییدایە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ناوبراو لە كاتی دەستگیر كردنیدا گوللەیەك بەر جەستەی كەوتووە و شوێنی برینەكەی تووشی ئیلتیاب بووە.

محەمەد حسێن تا ئێستا چەندین جار بەرامبەر بە دۆخی نالەباری جەستەیی خۆی ناڕەزایی دەربڕیوە و ساڵی رابردووش بۆ ماوەیەك لە ناڕەزایی بە كەمتەرخەمی كاربەدەستانی زیندان بۆ چارەسەریی برینەكانی، دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

ئەو چووار زیندانییە لە دادگای شاری سنە بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ “كۆمەڵە” دادگایی كران، محەممەد حسین رەزایی بە 30 ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی میناب، چەنگیز قەدەمخەیری بە 40 ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ مەسجد سڵێمان، فەردین فەرەجی بە 30 ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی تەبەس و ئەیووب ئەسەدی بە 20 ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی كاشمەر مەحكووم كران.

محەممەد حسێن رەزایی دواتر بە هۆی دۆسییەیەكی دیكە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی بە 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە و سەرجەم بە 45 ساڵ زیندان مەحكووم كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.