پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئێعدام كردنی 3 هاوڵاتیی دیكە لە شاری سنە

حوكمی ئێعدامی 3 زیندانی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و دادوەرییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دران.

بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 18ی مانگی بەفرانبار، 3 زیندانی بە ناوەكانی “فەرشاد شەریعەتی، ئەفشین موختاری و سەید حەمدوڵڵا حسێنی” لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە دراون.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات، فەرشاد شەریعەتی خەڵكی شاری سنە و ئەفشین موختاری خەڵكی شاری كەرەج ساڵی 1389ی هەتاویی بە تۆمەتی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان دەستگیر كرابوون و سەید حەمدوڵڵا حسێنی خەڵكی یەكێك لە ئاواییەكانی شاری قورە بوو كە ئەویش بە تۆمەتی ئەنجامدانی قەتڵ حوكمی ئێعدایم بەسەردا سەپابوو.

هەروەها 2 كەس لە ژینگەپارێزان بە هۆی تەقەكردن و كوشتنی راوچیان بە ئێعدام مەحكوم كران و ئەو حوكمە بە مەبەستی پەسەندكردنی كۆتایی، رادەستی دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامی كراوە.

بە پێی ئامارەكانی “زاگرۆس پۆست”، لەسەرەتای ئەم مانگەوە واتە مانگی بەفرانباری 1393ی هەتاویی، لانیكەم 51 كەس لە زیندانە جیاجیاكانی ئێران لەسێدارە دراون، كە لەو رێژەیە 14 كەسیان كورد بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.