چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

رۆژانە 5 ژنی ژێر 15 ساڵ تەمەن لە ئێران منداڵیان دەبێ

هاوسەرگیریی منداڵانی ژێر تەمەنی یاسایی (هاوسەرگری زۆرەملێ) لە ئێراندا بووەتە كێشەیەكی جیدیی كۆمەڵایەتی و بە بەرزبوونەوەی ئاماری هاوسەرگیری و دواتر دووگیانبوونی ئەو منداڵانە نیگەرانیی كارناسانی كۆمەڵایەتی و چالاكانی مافی منداڵانی لێكەوتووەتەوە.

بە پێی راپۆرتەكان لەوبارەوە تەنیا لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا و لە وڵاتی ئێران هەزار و ٢٧٧ منداڵ لە دایكانی ژێر تەمەن ١٥ ساڵ لە دایك بوون و ئەو بابەتە لە سنووری قەیرانی تێپەڕ كردووە و بەرپرسان و ناوەندە پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە هیچ هەنگاوێك هەڵناگرن.

تەنیا لە سەرەتای ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٣١ هەزار كچی ژێر تەمەن ١٥ ساڵ هاوسەرگیرییان كردووەكردووە.

ئامارەكانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی دەرخەرەی ئەوەیە كە هەزار و ٧٢٧ دایكی ژێر تەمەن ١٥ ساڵ لە ماوەی ئەو ساڵەدا منداڵیان بووە و لە ساڵی ١٣٩١ی یەوە تا ئێستا زیاتر لە ١١٠ هەزار لە دایكبوونی منداڵان لە كچانی تەمەنی ژێر ١٩ ساڵ تۆمار كراوە، كە هەزار و ٦٣٥ حاڵەت لەو لەدایكبوونانە لە كچانی نێوان ١٠ هەتا ١٤ ساڵ بووە.

زۆربەی كارناسان لەو باوەڕەدان، كە رێژەی هاوسەرگیریی كچانی ژێر تەمەن ١٥ ساڵ لەو ئامارە فەرمییە زیاترە و زۆربەی حاڵەتەكانیش بە شێوەی نافەرمین و لە ئامارەكاندا تۆمار ناكرێن.

پارێزگای “ئورمیە” لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە بواری دیاردەی هاوسەرگیری منداڵان پلەی یەكەمی لە ئێراندا هەیە.

بڕیارنامەی (UNHRC) هەموو ئەو وڵاتانەی ئەندامی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە قەدەغەكردنی هاوسەرگیری منداڵان و رەچاوگرتنی ئەو یاسایە بۆ پێشگرتن لە هاوسەرگری منداڵان پابەند دەكات و تەنیا سوودان و ئێران دژی ئەو بڕیارە بوون.

ئێستاكە زیاتر لە ٧٠٠ میلیۆن ژن لە سەرانسەر جیهان لەژێر تەمەن ١٨ ساڵی هاوسەرگیرییان كردووە، كە لەو رێژەیە لانیكەم ٢٥٠ میلیۆن كەس لە كاتی هاوسەرگیریدا تەمەنیان لە ژێر ١٥ ساڵدا بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.