دوو شه‌ممه‌ 17 ئازار 2025

هەواڵ

زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی “مەهاباد” پتر لە 100 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە

33 زیندانیی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری “مەهاباد” راگیراون، كە بە گشتی هەموویان بە پتر لە 100 ساڵ زیندان و یەك كەسیشیان بە زیندانی هەتا هەتایی مەحكوم كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستڕاگەیشتن بە ئینتێرنێت لە”ئیلام” نزیكەی 15% لە نێوەنجی گشتیی ئێران كەمترە

دەستڕاگەیشتن و بەكارهێنانی ئینتێرنێت لە پارێزگای “ئیلام” 38.98 راگەیەندراوە و نێوەنجی ئاماری گشتیی ئێرانیش 53.29 دیاریی كراوە، كە بەو پێیە نزیكەی 15% بەكارهێنانی ئینتێرنێت لە ئیلام لە نێوەنجی گشتیی كەمترە.

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی زیندانیەكی “كرماشان”ی پاش گواستنەوە بۆ ژووری تاكەكەسی

زیندانیەكی “ئەلحەق”ی كورد كە لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان گواستراوەتەوە، بە هۆی ئەوەیكە ئیزنی نەداوە سمێڵی لە لایەن كاربەدەستانی زیندانەوە بتراشرێت، ماوەی 9 رۆژە گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاكەكەسی و لەوێ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

زۆرتر بخوێنەوە »

نزیكەی 500 لاو لە باشووری كوردستان چوونەتە نێو داعش

بڵاوبوونەوەی ئەو كتێبە ئایینییانەی هزری توندڕەوی بڵاو دەكەنەوە و هانی لاوان دەدەن لە گرووپە چەكدارەكان نزیكببنەوە، لە باشووری كوردستان  روویان لە زیادبوون كردووە و بەرپرسانی حكومەتیش بە ڤایرۆسێكی خەوتووی دەزانن و بەخەبەرهاتنیشی بە كارەسات و كاریگەر بۆ سەر كۆمەڵگا وەسف دەكەن، وەزارەتی رۆشنبیری پێیوایە ئەو دیاردەیە لە دەسەڵاتی ئەوان چووەتە دەرەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »