سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هەژاریی بووەتە هۆی وازهێنانی 500 قوتابیی “پیرانشار”ی لە خوێندن

كێشەی بژێویی ژیان لەنێو بنەماڵەكانی شاری “پیرانشار” بووە هۆی ئەوەیكە ٥٠٠ قوتابیی ناوەندی واز لە خوێندن بێنن.

بە پێی راپۆرتی كوردپا، ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابیانی قوتابخانە دەوڵەتییەكانی شاری “پیرانشار” بە هۆی كێشە و سەرهەڵدانی قەیرانی بژیوی ژیان، دەستیان لە خویندن هەڵگرتووە.

ئەو قوتابیانە كە سەرجەمیان سەر بە قوتابخانە دەوڵەتییەكانن لە ساڵی خوێندنی ٩٢ ـ ٩٣ بەجێ‌ماون.

شوناسی ئەو كەسانە كە نزیك بە ٤٩٤ قوتابی كچ و كوڕ بە هۆی كێشەی ئابووری بنەماڵەكانیان بە ناچاری وازیان لەخوێندن هێناوە و زۆربەی ئەو قوتابیانە خەڵكی ئاوایەكان و قوتابیی پۆلی ٣ی ناوەندی بوون.

بەپێی ئامارە نیوە فەرمییەكان، زیاتر ە 25%ی لاوان كە لە تەمەنی خوێندن دان، هیچكات نەچوونەتە قوتابخانە و یان بەر لە تەمەنی ١٨ ساڵەیی پەیوەست بەبازاری كار دەبەن و قوتابخانە بە جێ‌دهێڵن.

هەژاری و دەسكورتی بنەماڵەكان، كێشە و سەقەت بوونی سیستەمی بارهێنان و روانینی نەرێنی بنەماڵەكان لە گرینكترین هۆكارەكانی بەجێ‌مانی قوتابیانی لەخوێندن دێنە ئەژمار.

كۆمەڵناسێک پێی وایە: ئەو كەسانەی لە بازنەی بارهێنان و فێركاریی بەجێ‌دەمێنن زیاتر خەڵكی ناوچە پەراوێزخراوەكانن و توێژینەوەكان دەریان خستووە ئەو ناوچانەی كە فارس زمان نین زیاترین رێژەی ئەو قوتابیانەی لەخۆ گرتووە كە لە خوێندن بێبەری دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.