پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

گیانلەدەستدانی 40 زیندانیی لە باكووری كوردستان و توركیە

لقی رێكخراوی ئیهاد لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەكانی توركیە كۆنفرانسێكی هەواڵنێرییان بەڕێوە برد.

“عەبدوڵڵا زەیتون” ئەندامی كۆمیسیۆنی ئیهاد سەبارەت بە كاروباری زیندانەكانی وتوویەتی، لە ماوەی یەكساڵی رابردوودا نزیك بە 40 زیندانی نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و ئێستاكە 578 زیندانیی نەخۆش لە زیندانەكانی باكووری كوردستان و توركیەدان و لەو رێژەیەش 228 كەسان لە دۆخێكی مەترسیداردا دەژین و پێویستیان بە پێڕایشتنی پزیشكی هەیە.

راجی بیلیجی سەرۆكی رێكخراوی ئیهاد لە ئامەد و جێگرەكانی و بەرپرسانی لقی ئیهاد هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لە بنەماڵەی زیندانیە نەخۆشەكان  لەو كۆنفرانسەدا كە لە بەردەم ناوەندیی دادستانیی بەڕێوەچووە، بەشدار بوون و “بیلیجی” پێش لە خوێندنەوەی راگەیەندراوەكە، وتەیەكی سەبارەت بە ئاستی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە توركیە پێشكەش كردووە.

لە درێژەدا عەبدوڵڵا زەیتون ئەندامی كۆمیسیۆنی ئیهاد سەبارەت بە كاروباری زیندانیەكان راگەیەندراوێكی خوێندووەتەوە، كە لەوێدا ئاماژە دراوە بە ساڵی 2014ی زایینی كە تێدا نزیك بە 40 زیندانیی نەخۆش لە زیندانەكانی توركیە گیانیان لەدەستداوە. زەیتون ئاماژەی بەوە داوە، كە تەنیا لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا 4 زیندانیی لەوانە “محەمەد جان پولاد، لەتفو تاش، عەبدولمەجید ئەسڵان و هاشم أردوچلو” بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی لە زیندان گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو خوازیاری ئەوە بوو، كە لەمەوبەدوا لە زیندانەكانی چاودێریی پزیشكی ئەنجام بگرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.