سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

دەستگیركردنی زياتر له 170 راوچی لە پارێزگای “ورمێ”

بەرپرسانی ژینگەپارێزی پارێزگای “ورمێ” باس لەوە دەكەن، كە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا زیاتر لە 170 راوچییان لەو پارێزگایەدا دەستگیر كردووە.

بە وتەی ئەو بەرپرسانە، زیاتر لە 50 هەزار چەكی مۆڵەت پێدراو و بێ مۆڵەت لە دەستی خەڵكدایە، كە لە چاو ژمارەی ئاژەڵە كێوییەكان زۆر زیاترە و ئەمەش لەحاڵێكدایە، لە ماوەی رابردوودا دەیان چەكی راوچییەكانیش لە پارێزگای ورمێ دەستیان بەسەرداگیراوە.

ماوەیەك لەوەپێشیش ژمارەیەك راوچی و كەسی هەلپەرستی سەر بە ناوەندی بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە چیاكانی “چغماد” لە سەر رێگای “ئیسلام ئاباد” بەرەو “گیلان غەرب” لە پارێزگای كرماشان دەستیان داوەتە راوكردنی جانەوەران و پەلەوەران و لە هەوڵی تێكدانی رواڵەتی سروشتی ناوچەكەن.

شایانی باسە، ناوچە كوێستانیەكانی “زاگرۆس” كە 12 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتە بەر، شوێنێكی دڵڕفێن و جوانە و لە سروشتی هەرە رازاوەی كوردستان دێتە ژەمار كە ژمارەیەكی زۆر حەیوان و پەلەوەر و جانەوەریدەگمەن و كەم وێنەی لەخۆ گرتووە و كەسانی هەلپەرەست و چەكداری كۆماری ئیسلامی لە هەوڵی تێكدانی ئەو سروشتە دڵڕفێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.