شه‌ممه‌ 20 ته‌مموز 2024

نزیكەی 500 لاو لە باشووری كوردستان چوونەتە نێو داعش

بڵاوبوونەوەی ئەو كتێبە ئایینییانەی هزری توندڕەوی بڵاو دەكەنەوە و هانی لاوان دەدەن لە گرووپە چەكدارەكان نزیكببنەوە، لە باشووری كوردستان  روویان لە زیادبوون كردووە و بەرپرسانی حكومەتیش بە ڤایرۆسێكی خەوتووی دەزانن و بەخەبەرهاتنیشی بە كارەسات و كاریگەر بۆ سەر كۆمەڵگا وەسف دەكەن، وەزارەتی رۆشنبیری پێیوایە ئەو دیاردەیە لە دەسەڵاتی ئەوان چووەتە دەرەوە.

بە پێی راپۆرتی رووداو، شارەزایان پێیانوایە، رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو كتێبەنای كە بۆنی تووندڕەوییان لێ بەدی دەكرێت ئەستەمە، چونكە لە ئێستاوە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بوونەتە كتێبخانەیەكی هەمیشە بەردەست و، دەتوانرێت هەموو جۆرە كتێبێكی لێ بەرجەستەبكرێت.

بەپێی ئامارە نافەرمییەكان لە دوو ساڵی رابردوودا نزیكەی 500 لاو لە باشووری كوردسان پەیوەندییان بە گرووپە چەكدارەكانەوە كردووە و 150 یان كوژراون و 50 كەسیشیان گەڕاونەتەوە، بەرپرسانی حوكمیش بوونی چەند كتێبێك لە بازاڕ و مزگەوتەكان بە هۆكاری چوونی بەشێك لە گەنجان دەزانن بۆ نێو داعش.

هەروەها ماوەیەك پێش ئێستا، چالاكێكی مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستانیش باسی لەوە كردبوو، كە نزیكەی 100 لاوی رۆژهەڵاتیش چوونەتە نێو ریزەكانی داعش و تا ئێستا چەند كەسێكیشیان لێ كوژراوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە رەوتە ئیسلامیە توندڕەوەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ئاشكرا پڕوپاگەندە بۆ توندڕەوی دەكەن و هەڕەشە لە هاوڵاتیانیش دەكەن و دەڵێن: كەس بۆی نیە بڵی خودا بوونی نیە و لە ئەگەری باس كردن لەو بابەتە بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی دژكردەوەیەكی پێویستی لەوبارەوە لە خۆی نیشان نەداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.