سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دەستڕاگەیشتن بە ئینتێرنێت لە”ئیلام” نزیكەی 15% لە نێوەنجی گشتیی ئێران كەمترە

دەستڕاگەیشتن و بەكارهێنانی ئینتێرنێت لە پارێزگای “ئیلام” 38.98 راگەیەندراوە و نێوەنجی ئاماری گشتیی ئێرانیش 53.29 دیاریی كراوە، كە بەو پێیە نزیكەی 15% بەكارهێنانی ئینتێرنێت لە ئیلام لە نێوەنجی گشتیی كەمترە.

“رەزا حەسەن بەیگی” لەبارەوە بە ماڵپەڕی حكومەتی ئیرنای رایگەیاندووە، كە 217 هەزار تا 371 هەزار كەس لە پارێزگای ئیلام كەڵك لە ئینتێرنێت وەردەگرن، كە بە پێی پێوەری دانیشتووانی ئەو پارێزگایە كە 600 هەزار كەس لەخۆ دەگرێت، رێژەیەكی زۆر كەم لە هاوڵاتییان دەتوانن كەڵك لە ئینتێرنێت وەردەگرن.

بەڕێوەبەری گشتیی ژێربیناكان و پەیوەندییەكانی ئیلام لە درێژەدا دەڵێ: لەو پارێزگایە 500 هەزار كەس كەڵك لە مۆبایل وەردەگرن و ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پارێزگاكە زەرفیەتی یەك میلیۆن بەكارهێنەری هەیە و نزیكەی 92% لە خەڵك دەتوانن كەڵك لە مۆبایل وەربگرن.

شایانی باسە، پارێزگای ئیلام زۆرترین رێژەی بێكاریی و هەژاریی لە ئاستی ئێراندا هەیە و لە هەبوونی پێداویستی پێویستی تەكنەلۆژیی رۆژ بە زۆریی بێبەرییە و ئەمەش لە سەرەكیترین هۆیەكانی دەستڕانەگەیشتنی هاوڵاتییان بە كەرەستەكانی پەیوەندیی گشتییە و لایەنە پەیوەنیدارەكان هیچ ئاوڕێك لەو دۆخە نادەنەوە و ئەوەش بووەتە هۆی پەرەسەندی دیاردە دزێوە كۆمەڵایەتییەكان لەو پارێزگا كوردنشینەدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.