سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

هەواڵ

4 هاوڵاتی باشووری كوردستان بەتۆمەتی سیخوڕی لە زیندانی” ورمێ “دان

چالاكێكی مەدەنی كورد، دەڵێ: چوار هاوڵاتی باشووری كوردستان لە زیندانی ” ورمێ “ی رۆژهەڵاتی كوردستاندا راگیراون و لەلایەن کوماری ئیسلامی ئیرانەوه حوكمدراون بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ “یەكێتی ‌و پارتی” دەستگیر کراون و دەڵێت بەڵگەی نوسرا‌و و ڤیدیۆیی لەسەر ئەو كەسانە لایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 400 هەزار نەخوێندەوار لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەیە

 بەپێی ئامارە فەرمیەكانی كۆماری ئیسلامی، لە رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 400 هەزار كەس كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵ دایە نەخوێندەوارن. بەم جۆرە كە ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێر كردنی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە لە ئاستی ئەم پارێزگایەدا 71 هەزار كەسی نەخوێندەواریان دەستنیشان كردوە كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵ دایە. ڕەمەزان یووسفی، جێگری سەوادئامووزی ئیدارەی گشتیی …

زۆرتر بخوێنەوە »

پارێزگای “سنە” تا 10 ساڵی داهاتوو دەبێتە ژێر زبڵ و خۆڵەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەپارێزیی پارێزگای “سنە” وتی: بەداخەوە بەهۆی نەبوونی بەرنامەڕێژییەكی لەبار، بەردەوام و جێكەوتوو دەبێتە هۆی ئەوەیكە تا 10 ساڵی داهاتوو ئەو پارێزگایە لە ژێر زبڵ و خۆڵ و خاشاكەوە ون دەبێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە كەلاوە بوونی 80%ی قوتابخانەكانی”ماكۆ” تا گازگرتووی قوتابیان لە”بیجاڕ”

بەڕێوەبەری رێكخراوی ناوچەی ئازادیی بازرگانیی پیشەیی لە شاری “ماكۆ” سەر بە پارێزگای ورمێ رایگەیاند: پتر لە 80% ی قوتابخانەكانی ئەو ناوچەیە پێویستییان بە پێداویستی، نەوژەنكردنەوە و پێڕاگەیشتنی بنەڕەتیی هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی چەند فەرماندەی پلەبەرزی سپای پاسداران و حیزبوڵڵا بە دەستی ئیسرائیل

راگەیاندنی گشتی سپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “محەممەد عەلی ئەڵڵە دادی” یەكێك لە فەرماندە پلە بەرزەكانی سپای پاسداران بەهۆی بۆردوومانی هەلیكۆپتەری ئەرتشی ئیسرائیل كوژراوە. بە پێی بەیاننەمەكەی سپای پاسداران، “ئەڵـڵە دادی” كە پلەی “سەردار”ی هەبووە و فەرماندەی سپای ئەلغەدەیری یەزد بووە، رۆژی یەكشەممە 28ی مانگی بەفرانبار لە ناوچەی قۆنەیترە هاوڕێ لەگەڵ چەند فەرماندەیەكی حیزبوڵڵای لوبنان كرانە ئامانج و حیزبوڵڵای …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەنها 20 ساڵی دیكە ژیان لە “ئێران”دا بەردەوامە

بەڕێوەبەری گشتیی خانەی كشت و كاڵی كۆماری ئیسلامی وێڕای باس كردن لە مەترسی وشك بوونی 600 دەریاچە لەوانە 8 دەریاچەی ژێر زەوینی، لە ئێران، وتی: كەڵك وەرگرتنی نادروست و بێ سەرەوبەرە لە سەرچاوە ئاوییەكان، پەرەپێدانی قەیرانەكانی لێ دەكەوێتەوە و دەبێ ئەو بابەتە بەرەنگاریی لەگەڵ بكرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەركردنی نوێنەری كرێكارانی دۆخانیات و كۆبوونەوەی كرێكارانی خانەنشینكراوی”سەقز”

حوسێن گوڵی، سەرۆكی شوورای ئیسلامیی كاری كارخانەی دوخانیاتی كوردستان لە شاری سەقز باسی لە بڕیاری هەڵپەسێران لە كارەكەی لەم كارخانەیەدا كردووە و ئەو كارەی بە نایاسایی زانیوە و دەڵێ: پاش ئەوەی كە بەڕێوەبەرایەتیی كارخانەی دوخانیاتی كوردستان ئامادە نەبووە داوای ئێمە بۆ باشتركردنی بارودۆخی پێدانی مووچەی كرێكارەكان قەبووڵ بكا، لە هەوڵێكی چاوەڕواننەكراودا بڕیاری دەركردنی منیان داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كاسبكارانی پارێزگای “ورمێ” بە زیاتر لە 350 میلیۆن تمەن جەریمە كران

لە ماوەی رۆژانی رابردوو و لە لایەن ناوەندە قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، لە 6 دۆسیەی جیاجیا لە پارێزگای “ورمێ” ژمارەیەك كاسبكار كە ناو و نیشانیان ئاشكرا نەكراوە، بەگشتی بە 350 میلیۆن تمەن جەریمە مەحكوم كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

چۆڵبوونی ئاواییەكانی ناوچەی “دیواندەرە” بە هۆی نەبوونی پێداویستی

لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی بەرچاو لە ئاواییەكانی ناوچەی “دیواندەرە” بە هۆی نەبوونی پێداویستی و خزمەتگوزاری لە لایەن كاربەدەستانی پێوەندیدارەوە، روویان لە شارەكان كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

114 هاوڵاتیی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لە زیندانی سلێمانین

لەكۆی 1095 بەندكراو لە زیندانی سلێمانی، 114 بەندكراویان هەڵگری ناسنامەی ئێرانین و لەو ژمارەیەش 98 سزادراوانیان كوردن و خەڵكی رۆژەهەڵاتی كوردستانن، سەرجەمیشیان بەهۆی بازرگانی كردن بەماددە هۆشبەرەكانەوە سزادراون.

زۆرتر بخوێنەوە »