پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

هەموو ساڵێ 155 هەزار ژیانی هاوبەش لە ئێران بەرەوڕووی تەڵاق دەبێتەوە

 جێگری كاروباری دەفتەری تەندروستیی حەشیمەت، بنەماڵە و قوتابخانەكانی وەزارەتی بێهداشت دەڵی لە ساڵدا 155 هەزار تەڵاق لە ئێران ڕوو دەدا.

“محەممەد ئیسلامی” دەڵێ 60% ی ئەو كەسانەی تەڵاق وەردەگرن ژنانی تەمەن 30 ساڵ كەمترن‌و ئەمە بەم مانایەیە كە ساڵانە 93 هەزار ژن لە ئێران كە لە مێردەكانیان جیا دەبنەوە تەمەنیان كەمتر لە 30 ساڵە.

ناوبراو ئەوەشی بیرهێنایەوە كە نیزیك بە 12 میلیون كەسی سەرووی 18 ساڵ لە ئێراندا لە تەمەنی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش دان‌و زۆر لەوان لە تەمەنی گونجاویش بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبەش لایان داوەو ئەگەر كەسانی سەرووی 15 ساڵیش بەم ئامارەوە زیاد بكەین ئەم ڕێژەیە بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.

جێگری كاروباری دەفتەری تەندروستی حەشیمەت، بنەماڵەو قوتابخانەكانی وەزارەتی بێهداشت وتی، كۆمەڵگە بە هەر هۆكارێك بێ لە پێكهێنانی ژیانی هاوبەش دوور دەكەوێتەوەو بەوەش زیانێكی زۆر لە تاكەكەكان، بنەماڵەو كۆمەڵگا دەكەوێ.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی تەمەنی پێكهێنانی ژیانی هاوبەش كردوەو دەڵێ چاوەڕوانیی لە ڕادەبەدەر، مارەیی قورس، تێچووی زۆری پێكهێنانی ژیانی هاوبەش، مەوادای فەرهەنگیی بنەماڵەكان، درێژەدان بە خوێندن لە قۆناغەكانی بەرزی خوێندن، ئازادی لە ڕادەبەدەری لاوان، بێكاری و نەبوونی خانوو لە هۆكارەكانی لەكەمیدانی ژیانی هاوبەش لە نێو لاوان دان.

شایانی باسە، پارێزگانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاستی ئێراندا لە بواری كێشە كۆمەڵایەتیەكاندا پلەی یەكەمیان هەیە و بۆ نموونە تەڵاق لە پارێزگای سنە وەكوو قەیرانێكی گەورەی لێ هاتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.