سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

لە كەلاوە بوونی 80%ی قوتابخانەكانی”ماكۆ” تا گازگرتووی قوتابیان لە”بیجاڕ”

بەڕێوەبەری رێكخراوی ناوچەی ئازادیی بازرگانیی پیشەیی لە شاری “ماكۆ” سەر بە پارێزگای ورمێ رایگەیاند: پتر لە 80% ی قوتابخانەكانی ئەو ناوچەیە پێویستییان بە پێداویستی، نەوژەنكردنەوە و پێڕاگەیشتنی بنەڕەتیی هەیە.

“حسێن فروزان” لە وتووێژێكدا بە هەواڵنێرییەكانی وتووە: ئێستاكە لە ناوچەی ئازادی بازرگانیی پیشەیی لە شاری “ماكۆ” 437 قوتابخانە بوونی هەیە و هیچ كامیان دۆخێكی باشیان نیە و پتر لە 80%یان پێویستیان بە نەوژەنكردنەوەی پێڕاگەیشتنی بنەڕەتی هەیە.

ناوبراو لە درێژەدا باس لەوە دەكات، كە ئەمساڵ 4 میلیارد تمەن بۆ نەوژەنكردنەوەی دانانی سیستمی گەرمایی و سرویسی بێهداشتی قوتابخانەی شارەكانی “شوت، پۆلدەشت و ماكۆ” لە لایەن ناوچەی ئازاد و 2 میلیارد تمەنیش لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە دیاریی كراوە و ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە قوتابخانەكانی هەر كام لەو شارانە بە شێوەی جیاجیا پێویستیان بە 800 میلیۆن تمەن بودجە هەیە.

لە لایەكی دیكەوە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، كە بە هۆی بڵاو بوونەوەی گاز لە قوتابخانەیەكی مامناوەندیی كوڕانە لە شاری “بیجاڕ” 9 قوتابیی ژەهراوی بوونە و رەوانەی نەخۆشخانە كراون و پاش یەك خولەك مانەوە لە نەخۆشخانە، رەوانەی ماڵەوە كراون.

یەكێك لە كاربەدەستانی وەزارەتی پەروەردە باسی لەوە كردووە، كە بە هۆی سەقەت بوونی دووكەڵ كێشەكانی زۆپەی گازیی لە نێو ئەو قوتابخانەیە هۆكاری سەرەكی ژەهراوی بوونی ئەو قوتابیانە بووە.

شایانی باسە، زۆرێك لە قوتابخانەكانی شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دۆخێكی نالەباردان و ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ساڵانە بە هۆی وەرگرتنی پارە زەختێكی زۆر دەخرێتە سەر قوتابیان و بنەماڵەكانیان و هەر لەو پەیوەندەشدا 500 قوتابیی لە شاری “پیرانشار” بە هۆی نالەباربوونی دۆخی ئابووریی بنەماڵەكانیانەوە وازیان لە خوێندن هێناوە.
 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.