سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

كوژرانی چەند فەرماندەی پلەبەرزی سپای پاسداران و حیزبوڵڵا بە دەستی ئیسرائیل

راگەیاندنی گشتی سپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “محەممەد عەلی ئەڵڵە دادی” یەكێك لە فەرماندە پلە بەرزەكانی سپای پاسداران بەهۆی بۆردوومانی هەلیكۆپتەری ئەرتشی ئیسرائیل كوژراوە.

بە پێی بەیاننەمەكەی سپای پاسداران، “ئەڵـڵە دادی” كە پلەی “سەردار”ی هەبووە و فەرماندەی سپای ئەلغەدەیری یەزد بووە، رۆژی یەكشەممە 28ی مانگی بەفرانبار لە ناوچەی قۆنەیترە هاوڕێ لەگەڵ چەند فەرماندەیەكی حیزبوڵڵای لوبنان كرانە ئامانج و حیزبوڵڵای لوبنان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەكات.

بە پێی هەواڵی میدیاكانی كۆماری ئیسلامی، حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاندووە، بە شێوەیەك كە ئێستا ئاشكرای ناكەن، وەڵامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل دەدەنەوە، كە بووە هۆی كوژرانی چەند فەرماندەیەكی ئەو حیزبە، چەند پسپۆڕێكی سیاسیش باسیان لەوە كردووە كە لە چەند كاتژمێری داهاتوو حیزبوڵڵا وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوە و ئێستا هێزەكانیان لەسەر سنووری ئیسرائیل لە ئامادەباشیدان.

حیزبوڵڵای لوبنان ناوی 6 كەس لە كوژراوەكانی هێرشەكەی ئیسرائیلی بڵاوكردووەتەوە كە یەكێك لەوانە كوڕی “عیماد موغنییە” یەكێك لە فەرماندە ناسراوەكانی حیزبوڵڵای لوبنانە، كە ساڵی 2008 لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژرا، بەڵام ئاژانسە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن كە كوژراوەكان 11 كەسن دیارترینیان جیهاد موغنییە، عەلی تەباتەبایی و ئەو فەرماندەیەی سپای ئێرانە.

تەلەفزیۆنی ئیسرائیل باسی لەوەكردووە كە ئەو گرووپەی هێرشیان كراوەتە سەر سەرقاڵی ئەوەبوون كە سەكۆی مووشەك هاوێژ لەو شوێنە دابنێن و ئامانجیی ئیسرائیل لەو هێرشە، كوشتنی ئەبو عەلی تەباتەبایی یەكێك لە فەرماندەكانی شەڕی حیزبوڵڵا بووە لە دژی ئیسرائیل.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.