سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

تەنها 20 ساڵی دیكە ژیان لە “ئێران”دا بەردەوامە

بەڕێوەبەری گشتیی خانەی كشت و كاڵی كۆماری ئیسلامی وێڕای باس كردن لە مەترسی وشك بوونی 600 دەریاچە لەوانە 8 دەریاچەی ژێر زەوینی، لە ئێران، وتی: كەڵك وەرگرتنی نادروست و بێ سەرەوبەرە لە سەرچاوە ئاوییەكان، پەرەپێدانی قەیرانەكانی لێ دەكەوێتەوە و دەبێ ئەو بابەتە بەرەنگاریی لەگەڵ بكرێت.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی حكومەتیی تەسنیم: عیسا كەڵانتەر لەم دواییانەدا و لە شەشەمین دانیشتنی “رزگاركردنی ئاو، رزگاركردنی كشت و كاڵ” لە زانكۆی فیردۆسی مەشهەد وتی: ئێستاكە گەورەترین هەڕەشە كەمبوونەوەی ئاو و مەرگی قەناعەتەكان و سەرچاوە ئاوییەكانە.

ناوبراو لە درێژەشدا باس لەوە دەكات، كە بۆ بووژاندنەوەی سەرچاوە ئاوییەكان و پێشگرتن لە كەمی ئاو، پێویستە 10 میلیارد دۆلار لە سندوقی گەشەی میللی پارە دیاریی بكردرێت.

ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی، دەشڵێ: لە ماوەی ساڵانی رابردوو نزیكەی 40% لە سەرچاوە ئاوییەكانی ناوچەی زەڕینە روود و سیمینە روود كەمی كردووە و بە سەرنج بە كەمبوونەوەی ئەو 2 سەرچاوە گرنگە ئاوییە، دەبێ مەسرەفی ساڵانەی ئاو بە ئاستی یەك میلیارد 700 میلیۆن میتری چوارگۆش كەم بكەینەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەیكە كە تا ئێستا تەنیا بودجە بۆ بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ تەرخان كراوە، دەڵێ: لە دەریاچەی ورمێ 69% و لە دەشتەكانی خوراسانیش 140% لەو سەرچاوە ئاوییانە كە جێگایان پڕدەبێتەوە (تجدید پژیر) ئاوی لێ هەڵدەگیردرێت و ئەوەش لە ئاستیی دیاریی كراو زۆر سەرترە و نیگەرانیگەلێكی زۆری لێ كەوتووەتەوە.

لە لایەكی دیكەوە بەرپرسی “جەمعیەتی رزگاركەرانی ئاو”یش لەو دانیشتنەدا وێڕای ئاماژە بە مەترسیەكانی كەم ئاویی لە داهاتووی ئێراندا، وتی: بەو چەشنەی كە ئاو لە سەرچاوە ئاوییە ژێر زەوینیەكانی ئێران وەردەگیردرێت، تا 20 ساڵی داهاتوو وڵاتی ئێران چیتر بۆ ژیان كردن بە كەڵك نایەت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.