چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

15 هەزار كارتۆن خەو لە تاران بوونی هەیە و 3 هەزار كەسیان ژنن

15 هەزار كەسی كارتۆن خەو لە سەر شەقامەكانی شاری تاران بوونی هەیە و لەو رێژەیە 3 هەزار كەسیان ژنان پێكی دەهێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە 30 مانگی بەفرانبار، سەرۆكی كۆمیسیۆنی تەندروستی و ژینگەپارێزیی لە ئەنجومەنی شارەوانی تاران ئاشكرایكرد، 3 هەزار ژن لە شەقامەكان لەسەر كارتۆن دەخەون.

“رەحمەتوڵڵا حافزی” سەرۆكی كۆمیسیۆنی تەندروستی و ژینگەپارێزی لە ئەنجومەنی شارەوانی تاران رایگەیاند: بەهۆی نەبوونی جێگاوڕێگا، نزیكەی 3 هەزار ژن شەوانە لە شەقامەكانی تاران لەسەر كارتۆن دەخەون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، كە لە كۆی 15 هەزار كەسی بێ كارتۆن خەو لە تاران، نزیكەی 20% بۆ 25% ژنان، پێكدێنن.

وتوشیەتی: بە هاتنی وەرزی سەرما ژنان زیاتر لە پیاوان تووشی ئازارو نەهامەتی دەبنەوەو پێویستە هەروەك چۆن بۆ پیاوانی بێ لانە شوێنی تایبەت دیاریكراوە بۆ ژنانیش شوێنی حەوانەوە دابین بكرێت.

حافزی داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێران كردووە كە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە هەنگاو بنێن.

شایانی باسە، كارتۆن خەو بوون یەكێك لە كێشە هەرە گەورەكانی كۆمەڵگای ئێران و بەتایبەت شارە گەورەكانی وەكوو تاران دێتە ئەژمار، كە بەدوای خۆیدا دەیان كێشە و گرفتی كۆمەڵایەتی دیكە وەكوو “لەش فرۆشی، گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان و تووشیار بوون بە نەخۆشیگەلێكی كوشندەی لە چەشنی ئیدز”ی بەدواوەیە و سەرەكترین هۆكاری سەرهەڵدانی ئەم گرفتانەش، بێكاری و هەژاریی خەڵكی ئەو وڵاتەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.