چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

چۆڵبوونی ئاواییەكانی ناوچەی “دیواندەرە” بە هۆی نەبوونی پێداویستی

لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی بەرچاو لە ئاواییەكانی ناوچەی “دیواندەرە” بە هۆی نەبوونی پێداویستی و خزمەتگوزاری لە لایەن كاربەدەستانی پێوەندیدارەوە، روویان لە شارەكان كردووە.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ناوچەی دیواندەرە ١٩٤ ئاوایی تێدایە و بەرپرسی ئیدارەی رێگەوبانی دیواندەرە پێشتر رایگەیاندبوو، ٣٤ ئاوایی ناوچەی دیواندەرە لە رێگەی “خاكییەوە هاتۆچوو دەكەن و ئەمەش گەلێك كێشە و گرفتی بۆ دانیشتووانی ئەم ئاواییانە پێكهێناوە و بە هۆیەوە ژمارەیەكی بەرچاویان روویان لە شارەكان كردووە.

هەروەها بە پێی ئەم راپۆرتە، ئاوایی “گوڵانە” كە لە حاڵی حازردا ٢٠٠ بنەماڵەی تێدایە و وەك گەورەترین ئاوایی بەشی ساراڵ بەژمار دێت، رێگاكەی بەتەواوی قیرتاو نەكراون و ئەمە لە حاڵێكدایە كە سەرەڕای سەردانی بەردەوامی خەڵك بۆ ناوەندە پێوەندیدارەكانی کۆماری ئیسلامی، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێك بە كێشە و گرفتەكانیان نەدراوەتەوە‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.