چوار شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / هەواڵ (پەڕە 253)

هەواڵ

ژینگەپارێزانی مەهاباد دەربەندەكەیان خاوێن دەكەنەوە

لە چالاكیەكی دیكەی ژینگەپارێزانی كوردستان، ئەمجارەیان لە شاری مەهاباد 300 چالاكی ژینگەیی پێكهاتوو لە توێژە جۆراوجۆرەكان دەستیاندایە خاوێنكردنەوەی دەربەندی مەهاباد. لەم چالاكیەدا كە رۆژی هەینی 5ی گوڵان بەڕێوەچوو، كۆمەڵێكی بەرچاو لە خوێندەواران‌و خوێندكاران‌و مامۆستای زانكۆ‌و هەندێك لە بنەماڵەكانی شاری مەهاباد لە خاوێنكردنەوەی كەنارەكانی دەریاچەی مەهاباد بەشدارییان كرد. بە وتەی یەكێك لە چالاكانی ژینگەپارێز بڕیی 5 كیلۆمەتر لە كەنارەكانی دەریاچەی مەهاباد …

زۆرتر بخوێنەوە »

رووداوی هاتوچۆ له سه‌رده‌شت 11کوژراوو برینداری لێکه‌وته‌وه

ئێوار‌ه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ماشینێکی بارهه‌ڵگر له سه‌ر رێگای ئاوایی دۆڵه‌گه‌رم 4که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 7ی تریش گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت. به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌رگه‌ڕانه روویداوه‌و هۆکاریشی تا ئێستا نه‌زانراوه. ده‌وترێت 15سه‌رنشین له‌ ناو ماشینه‌که‌دا بوون.    

زۆرتر بخوێنەوە »

له تورکیه که‌مپه‌ینی ‘قاچت کۆبکه‌ره‌وه، جێگه‌ی من ته‌سک مه‌که’ راگه‌یه‌نرا

ژماره‌یه‌ک له ژنانی چالاکی تورکیه حه‌فته‌ی رابردوو که‌مپه‌ینێکیان دژ به ئازاری جه‌سته‌یی له ناو پاس‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان پێکهێناوه‌‌و ئه‌مڕۆش چه‌ند هه‌ڵسوڕاوی مافه‌کانی ژنان له ئوروپا پشتریی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌که‌یان کردووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

شاره‌وانیی مه‌ریوان: به‌ڕێوه‌به‌رێتیی چه‌ندده‌سته هۆکاری په‌ککه‌وتنی پرۆژه‌کانه

سه‌رۆکی شاره‌وانیی مه‌ریوان له نوێترین کاردانه‌وه‌ی به ره‌وتی نائاسایی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شاره، باسی له گرفته تایبه‌تییه‌کانیان کردووه‌و رایگه‌یاندووه هاتوچۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری رێبواران‌و که‌مترین بودجه‌ی ساڵانه بۆ خزمه‌تی شاره‌که، به‌ڕێوه‌بردن‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی تووشی کێشه‌ی جدی کردووه‌ته‌وه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

فه‌تح‌و حه‌ماس رێکه‌وتن؛ ئه‌مریکاو ئیسراییل هه‌ڵوێستیان گرت

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کیی فه‌له‌ستینی دوێنێ چوارشه‌مه رێکه‌وتنێکیان له پێناو ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی پێکهێنا، هه‌ریه‌که له ئه‌مریکاو ئیسراییل ره‌خنه‌یان له رێکه‌وتنه‌که گرت‌و لێدوانی هاوشێوه‌یان دا.

زۆرتر بخوێنەوە »

نوێنه‌ری سنه‌ له مه‌جلس ددانی نا به بێکاری 25%+ی ئه‌و پارێزگایه‌

نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌و دیوانده‌ره‌و کامیاران له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندووه بێکاری له‌ پارێزگای سنه‌دا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 25له‌سه‌دو لاوانی ئه‌م پارێزگایه‌ش ناچارن بۆ بژێویان رووبکه‌نه سه‌ر سنووره‌کان.

زۆرتر بخوێنەوە »

گۆڕه‌پانی ته‌قسیم له یه‌کی ئه‌یاردا داده‌خرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 3گوڵان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له درێژه‌ی وتارێکی له په‌رله‌مانی تورکیا، له وڵامی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژنی یه‌کی ئه‌یاری کرێکاران له گۆڕه‌پانی ته‌قسیم‌ی ئه‌سته‌نبول رایگه‌یاندووه به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه ناده‌ن که‌س یه‌کی ئه‌یار له‌و شوێنه به‌ڕێوه‌ ببات.

زۆرتر بخوێنەوە »

چاره‌نووسی خوێندکارێکی مهابادی نادیاره

نزیکه‌ی مانگ‌و نیوێکه  ‘سابیر شێخ عه‌بدوڵا’ خێندکاری کوردی خه‌ڵکی مهاباد که له ساڵی ئاخری ماسته‌ری بیمه له زانکۆی ته‌باته‌بایی ده‌خوێێت، له شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌کراوه‌و تا ئێستا چاره‌نووسی ناڕوونه.

زۆرتر بخوێنەوە »

مه‌ریوان: ناڕه‌زایه‌تیه جه‌‌ماوه‌ریه‌کان بوو به نامه‌

ژماره‌یه‌ک له چالاکانی مه‌ده‌نیی مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تیی به بێهه‌ڵوێستبوونی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و شاره، نامه‌یه‌کیان نووسیوه‌و داوای روونکردنه‌وه‌یان کردووه له سه‌ر تێکچوونی ئاسایشی ئه‌و شاره له ماوه‌ی رابردوودا.

زۆرتر بخوێنەوە »

‘تونێلی باتوم’ له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین پشتڕاست کرایه‌وه

له کاردانه‌وه‌ به هه‌واڵی سوکایه‌تی کردن‌و لێدانی زیندانیانی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین‌ی تاران که ژماره‌یان 74که‌سه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ندیخانه‌کانی ئێران هه‌واڵه‌که‌ی به‌درۆدا خسته‌وه‌، دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانییانه دوای ئه‌وه‌ی چاویان پێ که‌وتوون، باسیان له ئه‌شکه‌نجه‌و ئازارێکی زۆر کردووه‌ بۆ سه‌ر که‌سوکاریان له درێژه‌ی هێرشی رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو بۆ ناو به‌ندیخانه‌که. له لایه‌کی تره‌وه به‌رپرسێکی ئه‌منیی …

زۆرتر بخوێنەوە »

به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی لاوانی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان

سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ یه‌کشه‌مه 20/04/2014 لیژنه‌کانی هاوئاهه‌نگیی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان به مه‌به‌ستی قسه‌وباس له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه له سکرتاریه‌تی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان له سلێمانی کۆبوونه‌وه. کۆبوونه‌وه‌که به میوانداریی وه‌فدی باشوور به‌ڕێوه‌چوو لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات باسی له کات‌و شوێن‌و ئاماده‌کارییه‌کانی ره‌چاوکراو کرد که له ماوه‌ی چووار مانگی رابردوودا لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ کردووه‌و هه‌موو پێشنیار‌ه‌کان به به‌شداریی دوولایه‌ن تیشکی خرایه‌سه‌ر به …

زۆرتر بخوێنەوە »

یادی ئه‌نفال له زانکۆی به‌هه‌شتی‌ی تاران به‌رز راگیرا

خوێندکارانی کوردی چالاکی زانکۆی به‌هه‌شتی‌ی تاران وێڕای ژماره‌یه‌ک له کوردانی دانیشتووی تاران ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمێکیان له هۆڵی زانکۆی بوعه‌لی بۆ رێزگرتن له ئه‌نفال به‌ڕێوه‌ برد. به گوێره‌ی راپۆرتی خوێندکارانی چالاک، رێوره‌سمه‌که به پەیامی بەڕێوبەرانی له لایه‌ن موحەمەد عەزیزی ده‌ستی پێکردووه‌، دواتر ئەسعەد ئەردەڵان ئەنفالی لە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتیەوە شرۆفە کردووه‌و ئاماژەی کرد کە ئەنفال لە دەورانی عەبدولکەریم قاسمیش دا رووی داوە،لە …

زۆرتر بخوێنەوە »