چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

وەزارەتی ئیتلاعات 3 تەقینەوەی لە شاری سەقز ئەنجامدا

لیباس شەخسیەكانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی 3 تەقینەوەیان لە شاری سەقز ئەنجامجدا.

بە پێی هەواڵێ كە لە شاری سەقز بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە،  كاتژمێر 10ی شەوی چوارشەممە یەكی مانگی رێبەندان، چەند كەس لە لیباس شەخسیەكانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات، بە ئەنجامدانی 3 تەقینەوە لە هەوڵی سازدانی كەشی ترس و دڵەڕاوكێ لە نێوان هاوڵاتییان و تەنگتر كردنەوەی بازنەی ئەمنیەتی شارەكەدان.

لە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، كە ژمارەیەك كەسی لیباس شەخسی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بە  2 ئۆتۆمبیلی جۆی ” پژۆ 405 و سەمەند” لە مەدانی “كەریم ئاوا” یان مەیدانی “موعەلم” (مامۆستا)ی شاری سەقز وەستاون و 3 تەقینەوەی سەوتییان ئەنجامداوە و خێرا شوێنەكەیان بەجێهێشتووە و پاش ئەو رووداوەش هیچ یەك لە هێزە نیزامی و ئینتزامییەكان لە شوێنەكە ئامادە نەبوون.

ئەنجامدانی ئەو كردەوەیە، لەحاڵێكدایە كە لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی رابردوو مامۆستایانی شاری سەقز هاوكات لەگەڵ باقی مامۆستایانی كوردستان و ئێران دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕین و لە چوون بۆ سەر پۆلەكانی خوێندن خۆیان بوارد و پێدەچێ ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیەش بە مەبەستی چاوترسێن كردنی خەڵك و بەتایبەت مامۆستانی ناڕازیی شارەكە و هەروەتر بەرین كردنەوەی كەشی ئەمنیەتی و میلیتاریستی بووبێت.
 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.