خانەنشین كراوانی سپا لە شاری سنە بە شێوەی نهێنی تاكسی وەردەگرن

دەوڵەت لە شاری سنە بە شێوەی نهێنی و نایاسایی تاكسی دەداتە ئەندامانی خانەنشین كراوی سپای پاسداران و ئەمەش نیگەرانی لای شۆفیر تاكسیەكان دروست كردووە.

هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنە بە “زاگرۆس پۆست” باس لەوە دەكات: دەوڵەت بە شێوەی نهێنی و نایاسایی و بە مەبەستی دزە كردنە نێو هاوڵاتییان، تاكسی دەبەخشێتە ئەندامەكانی سپای پاسداران لە شارەكە و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایی لای شۆفیر تاكسیەكان دروست كردووە.

ئەو كردەوەیەی لە حاڵێكدایە، كە هیچ خانەنشینكراوێكی دەوڵەت مافی ئەوەی نیە كەڵك لە ئیمتیازی هەبوونی كەلوپەلی گواستنەوەی گشتیی هەبێت و كاتێ شۆفیرەكانی شاری سنە ئەو بابەتەیان بە رێكخراوی تاكسیڕانی راگەیاندووە، پێیان وتراوە: ئەو كەسانە لە لایەن شورای ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامیەوە نامەی پشتگیرییان پێ بووە و رێكخراوی تاكسیڕانی تواناییەكی پێشگرتن لەو كردەوەیە نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.