چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كوژرانی لاوێكی كورد بە شێوەیەكی دڵتەزێن

لەگوندێكی ناوچەی “چەمشار”ی سنە، لاوێك بە شێوەیەكی دڵتەزێن دەكوژرێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی دووشەممەی 29ی مانگی بەفرانبار لەگوندی “هانیس” سەر بە ناوچەی چەمشاری سنە، لاوێكی تەمەن 27 ساڵ لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە بە شێوەیەكی خراپ و دڵتەزێن كوژرا‌وە و لەو پەیوەندەشدا دوو كەس دەستگیركران.

ئەو لاوە بە ناوی “ئەمجەد رەزا قولی” كوڕی حەبیب و لە گوندی “هانیس” سەر بە شاری سنە بەشێوەیەكی خراپ كوژرا‌وە و لە پەیوەندەشدا دوو كەس بەگومانی ئەو تاوانە دەستگیركراون.

بەپێی زانیارییەكانی “زاگرۆس پۆست” ئەو لاوە كوردە توشبووی مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشە بووە‌و تا ئێستا هۆكاری كوشتنەكەی ئاشكرا نەكراوە.

شایانی باسە، بە هۆی گوشارە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی نێو كۆمەڵگای كوردستان و ئێران، نەخۆشیە دەروونیەكانی لە چەشنی “خەمۆكی و تووڕەیی” لە نێو هاوڵاتییان بە ئاستێكی زۆر زیادی كردووە و زۆر جاریش بە هۆی تەشەنە سەندنی ئەو حاڵەتانەوە، رووداوی دڵتەزێنی لەمچەشنە دێتە ئاراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.