پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

هەزار مزگەوت لە بریتانیا بوونی هەیە و سەرۆك وەزیران داوایی ئارامییان لێ دەكات

سەرۆك وەزیرانی‌ بریتانیا نامەیەك بۆ 1000 مزگەوتی‌ وڵاتەكەی‌ دەنێرێت و داوایان لێدەكات نەهێڵن ئازادی‌ رادەربڕین و سەروەریەكانی‌ وڵات لەناو بچێت و رێگربن لە بڵاوبونەوەی‌ تیرۆر.

 “دەیڤد كامێرۆن” سەرۆك وەزیرانی‌ بریتانیا، نامەیەك بۆ 1000 مزگەوتی‌ وڵاتەكەی‌ دەنێرێت و داوایان لێدەكات، توندڕەوەكان ریشە كێش بكەن و رێگەنەدرێت لەناو مزگەوتەكانەوە هاوكاری‌ توندڕەوەكان بكرێت و مزگەوت بۆ كاری‌ تێكدان بەكاربهێنرێت.

كامێرۆن لەو نامەیەدا داوای‌ ئەوەش لەموسڵمانان دەكات، رێگەنەدرێت، هاوشێوەی‌ رووداوەكەی‌ پاریس، بریتانیاش تێكبچێت، ئەمەش كاری‌ پێكەوەی‌ دەوێت. وەك ئەوەی‌ موسڵمانانی‌ وڵاتەكەی‌ حاشایان كرد لەو كارەی‌ لە فەرانسە كراو رەتیان كردەوە ئیسلام ئەو كارانە بكات.

لەبەشێكی‌ دیكەی نامەكەدا، سەرۆك وەزیرانی‌ بریتانیا، داوا دەكات زیاتر كاری‌ جدی‌ بكرێت، بۆ ئەوەی‌ ئایندارییەكی‌ بریتانی‌ بخرێتەڕوو، وڵات پێوەیستی‌ بەكاری‌ هاوبەش‌ و یەك ریزی‌ هەیە بەرامبەر بە هەوڵی‌ تێكدانی‌ دیموكراسی‌ و مافی‌ تاك و جوانیەكانی‌ وڵات و لە ئاكامیشدا سپاسی پاراستنی هێمنی و ئارامی وڵاتی لێ كردوون.
 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.