سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

6 هەزار زیندانیی بیانی لە ئێراندان و 3 هەزار ئێرانیش لە زیندانەكانی دەرەوەن

بەپێی دوایین ئامارەكان نزیكەی 6 هەزار بیانی لە زیندانەكانی ئێراندان و لە لایەكی دیكەشەوە 3 هەزار زیندانیی ئێرانیش لە زیندانەكانی دەرەوەی وڵاتدا بەند كراون كە لە ئێستادا چاوەڕوانن بۆ كێشانی درێژەی ماوە زیندانییەكەیان بۆ وڵاتی خۆیان بێننەوە.

بەپێی ئامارێك كە لە لایەن دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیەوە بڵاو كراوەتەوە، نزیكەی 3 هەزار هاووڵاتیی ئێرانی لە زیندانەكانی وڵاتە جیاجیاكانی جیهاندا بەند كراو‌ن‌و ڕێژەی ئەم زیندانییە بیانییانەش كە لە زیندانەكانی ئێران دان نزیكەی 6 هەزار كەسە كە زۆربەیان بەهۆی تاوانە پێوەندیدارەكان بە ماددەی هۆشبەر و قاچاغی ئەم ماددانە زیندانی كراون.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان، وڵاتانی جیهان دەتوانن لە ڕەوتی ڕێككەوتنە قەزایی‌و حوقووقییەكاندا بە مەبەستی یارمەتیدانی قەزایی، لە بابەت گواستنەوەی زیندانیان‌و حوكمدراوە تاوانبارەكان لەگەڵ یەكتر ڕێك بكەون و هاوكاریی یەكتر بدەن تا هاووڵاتیە گیراوەكانی خۆیان بۆ ولاتەكانیان بگەڕێننەوەو لەگەڵ یەكتر بیانگۆڕنەوە، دیارە لەم قانوونانەدا هاتووە كە دەبێ زیندانی لە وڵاتەكەی خۆیدا بەپێی حوكمی دادگای ئەم وڵاتەی كە حوكمەكەی بۆ بڕیوەتەوە، ماوە سزاكەی تێپەڕبكات.

هەروەها لەم رۆژانەی دواییدا چالاكێكی مەدەنی كوردی رۆژهەڵاتی لە وتووێژێكدا باسی لەوە كردبوو، كە 4 هاوڵاتیی خەڵكی باشووری كوردستان بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ حیزبە باشوورییەكان لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی بەند كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.