چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مانگرتنی خۆرسك و بەربڵاوی مامۆستایانی شاری “سەقز”

ماوەی 2 رۆژە مامۆستایانی شاری سەقز دەستیان داوەتە مانگرتن و تا دێت پشتیوانیەكان بۆ بەرینتر بوونەوەی ئەو مانگرتنە بەرینتر دەبێتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتووە بە “زاگرۆس پۆست”، پاش ئەوەیكە لە ماوەی رۆژانی رابردوو بە ئاستێكی زۆر ئێس ئێم ئێس و پەیام بە مەبەستی مانگرتنی مامۆستایان لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 1ی مانگی رێبەندان بڵاو كرایەوە، ئەو مانگرتن لە ئاستێكی زۆر لە لایەن مامۆستایانی شاری “سەقز”ەوە پێشوازیی لێكرا و مامۆستایانی شاری سەقز بەگشتیی دەستیان دایە مانگرتنی ناڕازییانە و لە چوون بۆ سەر پۆلەكانی خوێندن خۆیان بوارد.

ئەو مانگرتنە كە یەتابەتی لە لایەن مامۆستایانی قۆناغی دواناوەندییەوە پێشوازیی لێكرا، بووە هۆی راكێشانی پشتیوانیی مامۆستایان لە باقی شارەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەرینتر بوونەوەی ئەو مانگرتن و ناڕەزاییانە.

یەكێك لەو مامۆستا مانگرتووانەی شاری “سەقز” كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێ بە “زاگرۆس پۆست”ی راگەیاندووە، كە ئێمە وێڕای پێداگریی لە مانگرتن لە خواردنەكەمان تا دەستڕاگەیشتن بە خواست و داواكارییەكانمان، داوا لە هەموو هاوكارانمان و مامۆستایانی ئازیز لە سەرانسەر كوردستان و ئێران دەكەین تا بە ئەم رەوتەی ئێمە پەیوەست بن و هەم لە كەشی سایبری و هەم لە رێگای راگەیاندن و ناوەندە پیشەییەكانەوە دەنگی مامۆستایانی ناڕازیی و مانگرتوو بە گوێی هەمووان بگەیەنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.